ئەستیگماتیزم چییە؟

ئەستیگماتیزم  چییە؟

ئەستیگماتیزم Astigmatism بریتییە لە گرفت لە كەوانەبوونی دروستی چینی كۆرنیا یان هاوێنەی چاو. بە مانایەكی دی، شێوەی چاو لەجیاتی ئەوەی كە وەكو گۆ وابێت، هێلكەیی دەبێت، لێرەدا ڕووناكیی ئەو وێنانەی كە دەگەنە ناو چاو، لەجیاتی ئەوەی كە لە یەك شوێن لەسەر چینی تۆڕەی چاودا فۆكەس بن، لە دوو شوێنی تۆڕەی چاودا فۆكەس دەبن. نیشانەكان: گرفت لە فۆكەسكردنی بینیندا كە هۆكارە بۆ ڵێڵبوونی بینین بۆ تەنە نزیكەكان یان تەنە دوورەكان، گرفتی بینین لە شەودا، هەستیاربوونی چاو بە ڕووناكی، ئازار لە بەشی پێشەوەی سەردا، ماندووبوونی چاوەكان، هەروەها تەمەڵبوونی چاو لە منداڵانی تووشبوودا. هۆكارەكان: بۆماوە، زەبر یان برینداربوونی چاو، وەكو ئاڵۆزیی پاش نەشتەرگەریی چاو، هەروەها بەساڵاچوون. چارەسەركردن: چاویلكە یان هاوێنەی لكاو بۆ حاڵەتە سووكەكان، هەروەها نەشتەرگەریی لەیزەری چاو لە حاڵەتە سەختەكانی ئەستیگماتیزمدا.

 

Top