هەستەوەریی پاییز

هەستەوەریی پاییز

هەستەوەریی پاییز Fall allergy، جیاوازییەكی ئەوتۆی لەگەڵ هەستەوەریی بەهاردا نییە، ئەگەرچی وروژێنەرەكانی هەستەوەریی پاییز جیاوازن، بەڵام هەمان نیشانەكانی هەستەوەریی بەهار و هاوین پەیدا دەكەن. وروژێنەرەكانی هەستەوەریی پاییز هەر لە ڕۆژە گەرمەكان و شەوە فێنكەكانی مانگی ئابدا پەیدا دەبن و بە درێژایی مانگەكانی ئەیلوول و تشرینی یەكەم بەردەوام دەبن. نزیكەی 75%ی ئەو كەسانەی هەستەوریی ڕووەكەكانی بەهاریان هەیە، تووشی هەستەوەریی پاییزیش دەبن. نیشانەكان: زیادبوونی دەردراوی لووت، خورشتی لووت، زیاد فرمێسككردن لەگەڵ خورشتی چاوەكان، پژمین، كۆكە، لەگەڵ دەركەوتنی ئەڵقەی تاریك لەژێر چاوەكاندا. هەستەوەریی پاییز بە پشكنینی تایبەت بۆ پێست دەستنیشان دەكرێت، چارەسەركردن بە بەكارهێنانی دەرمانی دژەهەستەوەری لەگەڵ سپرای لووت دەست پێدەكات هاوكات لەگەڵ گرتنەبەری چەند هەنگاوێنكی وەكو: نەچوونە دەرەوە لە درەنگانی بەیانی و نیوەڕۆدا، گۆڕین یان پاككردنەوەی فلتەرەكانی سپلیت پێش بەكارخستن، پێویستە كە ڕێژەی شیداریی ژوور لە نێوان 35-50%دا بێت، هەروەها بەكارهێنانی دەمامك (ماسك) لە كاتی پێویستدا.

 

Top