بۆچی زیاد دانیشتن مەترسییە بۆ تەندروستی؟
ئەمە سەلمێنراوە كە زیاد دانیشتن زیانی تەندروستیی زۆری هەیە، كە هەندێكیان مەترسین بۆ ژیان، بۆنموونە: زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، مەیینی خوێن لەناو خوێنبەرە قووڵەكانی قاچدا Deep vein thrombosis كە حاڵەتێكی مەترسیدارە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، جەڵتەی مێشك، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خوێن، خەڵەفان Dementia، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە لەبەر تێكچوونی مامەڵەی لەش لەگەڵ هۆرمۆنی ئینسولیندا، زیادبوونی كێشی لەش، پەستی، زیادبوونی فشار یان بارگرانی لەسەر ماسوولكەكانی پشت كە هۆكارە بۆ ئازاری پشت، ئازاری مل، دەوالیی قاچەكان لەبەر فشاری زۆر لەسەر خوێنهێنەرەكانی قاچ لە ئەنجامی زیاد دانیشتندا، پووكانەوەی ئێسك بەتایبەتی لە بەساڵاچوواندا، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجەی وەكو شێرپەنجەی كۆڵۆن، منداڵدان، لەگەڵ شێرپەنجەی سییەكان.