گرنگی پێكهێنانی یەك حكوومەتی بەهێزوتەبا لە ناوچەیەكی پڕكێشەدا

گرنگی پێكهێنانی یەك حكوومەتی بەهێزوتەبا لە ناوچەیەكی پڕكێشەدا

ئاشكرایە تادێت رەوشی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر ناسەقامگیری و بەرەو گۆڕانكاری و پێشهاتی نوێی هەنگاوە دەنێت . بۆ ئێمەی گەلی كورد كە دەیان ساڵە لە ژێر ستەمكاری و زۆرداری داگیركەران و ڕژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراقین بە ئێستاشەوە كە لەلایەن هەندێك لایەنی شۆڤێنی دژایەتیكردنی و ئازاردان بەرامبەر بە كوردستان درێژەی هەیە ، دەخوازێت ئەزموونی رابردوومان بكەینە وانەیەكی باش و قۆناغی ئێستامان دەخوازێت تەنها بیروئامانجمان بەرژوەندییە باڵاكانی گەلی كورد و پارێزگاریكردن بێت لە قەوارەی دەستووری و یاسایی و فیدڕاڵیی هەرێمی كوردستان .
بەتایبەتی لە پاش راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی 20ی ئۆكتۆبەر ئیتر كاتی ئەوە هاتووە كە هەنگاو و جووڵەكان بۆ پێكهێنانی یەك حكوومەتی بەهێزوتەبا خێراتر بكرێت، لەلایەن حیزبە یەكەم و ئەوانەی كە ڕێژەی دەنگ وكورسییەكان لەوانەی تر زیاترە ، ڕێز لە پرۆسەی دیموكراسی و دەنگی خەڵكی كوردستان بگیرێت و چیتر كات بە فیرۆ نەدرێت و بەشدارییەكی راستەقینەش لە پێكهێنانی حكوومەت بكرێت و ئەزموونی رابردووی پشت كردن لە حكوومەت و خاڵیكردنی شانە لە بەرپرسیاریەتی دووبارە نەبێتەوە و لە ئەگەری بەشداری نەكردنیش ئۆپۆزسیۆنێكی راستەقینە وخزمەتكاری گەل و نیشتیمانەكەت بی نەك ناحەزانی كوردوكوردستان .
بەو پێیەی كە پارتی دیموكراتی كوردستان حیزبی یەكەمە ئەركی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی لە ئەستۆدایە ، بۆیە پێوستە هەر حزب ولایەنێكی بەشداربوون بە پێی ژمارەی كورسییەكانی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و ئەزموونی رابردوو كە جگە لە زیانگەیاندن بە حكوومەت و خەڵكی كوردستاندا گەیاندووە ، بۆ ئەم مەبەستەش لەماوەی رابردوو و ئێستاشدا پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی گشت هێزولایەنە كوردستانییەكانی كردووە بۆ گفتوگۆ لە سەر پێكهێنانی حكوومەتی نوێی و ستراتیژی سەرەكییشی بۆ بۆچوونی جەنابی سەرۆك بارزانی لە كاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان بۆ ( یەك هەرێم ، یەك پەرلەمان و یەك حكوومەت ، یەك هێزی پێشمەرگە ، كەئەمەش خۆی لە خۆیدا لە پێناو بەرژوەندییە باڵاكانی خەڵكی كوردستان و ، گرنگە بەشداریكردن لە حكوومەتی نوێ لەو چوارچێوەیە دا بێت و نەك ئەوەی چەند كورسی هەبێت هەمان داواكاری گەورترین حزبی هەبێ ، گرنگ و پێوستە بەشداریكردن لە حكوومەت بەكردار و خزمەت بێ نەك بە رۆژ لە نێو حكوومەت بی و بە شەویش خۆت بكەیت دژبەر و ئۆپۆزسیۆن و خۆ ئەگەر بەشێوەی رابردوو بێت ئەوە دیسان بەربەست و ئاستەنگ لە بەردەم كارەكانی حكوومەتی نوێی دروست دەبێت .
ئەوەی گرنگە و ئاماژەی پێبكەین و دەبێ باوەرمان پێ هەبێت ، خزمەتكردنی خەڵكی كوردستانە ، نابێت لە سەر بنەمای هاندانی دەرەكی زیان بە كوردستان بگەێنین و پێوستە هەر حزبێك لە سەر ژمارەی كورسیەكانی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ و هەروەها پرسی گەڕانەوەی سیستەمی 50 بە 50 كە جگە لە ماڵوێران و زیان بەركەوتن بە بە كوردوكوردستان هیچی دیكەی لێ بەدی نەكرا . دەبێ گشت هێزولایەنەكان ڕەچاو هەڵومەرجی ناوچەكە و هەستیار رەوشەكە بكرێت و لە نزیكترین كاتدا حكوومەتی نوێ پێكبهێنین ، چونكە گرنگە خاوەن حكوومەتێكی بەهێز و یەكدەنگ و تەبابین بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو ئەگەرەكان لە پێناو بەرگری لە مافەكان و ئەزموونی دیموكراسی كە ئەمڕۆ هاتۆتە ئاراوە .

Top