نێچيرڤان بارزانى و موسه‌ننا سامه‌ڕائى: چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه‌

نێچيرڤان بارزانى و موسه‌ننا سامه‌ڕائى: چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌ به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه‌

لە هەولێر سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم لە پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەرژەوەندیی تەواوی عێراقدایە.

به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30-10-2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ‌ موسه‌ننا سامه‌ڕائى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم له‌ په‌رله‌مانى عێراق، دۆخى گشتيى وڵات، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، پەیوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنى داهاتووى عێراقيان تاوتوێ كرد.

لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا لەبارەی کۆبوونەوەکە هاتووە، موسەننا سامه‌ڕائى پيرۆزبايى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له‌ نێچيرڤان بارزانى كرد، هه‌ردوولا ستايشى به‌رده‌واميى گفتوگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقى فيدراڵيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد و كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، له‌ به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه‌ و سه‌قامگيريى وڵات پته‌وتر ده‌كات.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، ده‌رباره‌ى مه‌ترسييه‌كانى دۆخى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست، داكۆكييان له‌ تێوه‌نه‌گلانى عێراق له‌ كێشه‌ و شه‌ڕ و ململانێكانى ‌ناوچه‌كه‌ و دوورخستنه‌وەى وڵات له‌ لێكه‌وته‌كانى، كرده‌وه‌.

Top