فڕۆکەیەکی دیکەی ئەمریکی لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا کەوتە خوارەوە

میدیا بیانییەکان هەواڵی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکیان لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا لە ئەمریکا بڵاوکردەوە.
لەدوای گەڕانەوەی ترەمپ بۆ دەسەڵات، ئەمە دووەم کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیە کە لە ئەمریکا ڕووبدات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، فڕۆکەیەک لە نزیک خانەی بەساڵاچووان لە ویلایەتی پێنسلڤانیای ئەمریکا کەوتووەتە خوارەوە.
کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، كە ڕووداوەکە لە ناوچەی شارۆچکەی مانهایم ڕوویداوە و دەستبەجێ پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە.
بە گوتەی بەرپرسان، فڕۆکەکە لە جۆری Bonanza Beecraft بووە و پێنج سەرنشینی تێدابوو.
تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی ئەگەری زیانی گیانی یان هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە بڵاونەکراوەتەوە.
شایەتحاڵەکان دەڵێن: فڕۆکەکە دوای کەوتنە خوارەوە ئاگری گرتووە و ئاگرەکە بە خێرایی تەشەنەی کردووە. هەروەها چەند ئۆتۆمبێلێک کە لە نزیک شوێنی ڕووداوەکە بوون سووتاون.
پارێزگاری پێنسلڤانیا جۆش شاپیرۆ، ڕووداوەکەی پشتڕاستکردەوە و گوتی: هەموو سەرچاوەکانی ویلایەت بۆ یارمەتیدان لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەکە کۆبوونەتەوە.
ئەم ڕووداوە لەکاتێکدایە کە لەم دواییانەدا چەندین ڕووداوی هاووشێوە لە ئەمریکا تۆمار کراون و ئەمەش نیگەرانی لەسەر سەلامەتی گەشتەکان دروستکردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل