مانگرتنێکی بەرفراوان لە چەند فڕۆکەخانەیەکی ئەڵمانیا دەستیپێکرد

ڕۆژی دووشەممە 10ی ئادار، بەپێی ڕاگەیاندنی سەندیکای ڤێردی کە نوێنەرایەتی کرێکارانی کەرتی خزمەتگوزاری زەمینی و ئەمنی لە ئەڵمانیا دەکات، مانگرتن لە چەند فڕۆکەخانەیەکی ئەو وڵاتە دەستیپێکردووە.
سەندیکای ڤێردی، بێ ئەنجامی دانوستانەكان لەگەڵ خاوەنکارەکان سەبارەت بە زیادکردنی مووچە و داهاتی فەرمانبەران بە هۆکاری مانگرتنەکەی هێناوەتەوە.
ئەم مانگرتنانە کە کۆی گشتی ١٣ فڕۆکەخانە دەگرێتەوە، هاتوچۆی ئاسمانی لە زۆربەیان ڕاگرتووە.
هەروەها بڕیارە مانگرتنەکان ٢٤ کاتژمێر بخایەنێت.
شایانی باسە سەندیکاکە هەڕەشەی فراوانکردنی مانگرتنەکانی کردووە ئەگەر دانوستانەکان بێ ئەنجام بێت کە بڕیارە ئەم هەینییە ئەنجام بدرێت.
گوڵان: سەردار خەلیل