لە سەلاحەدین، سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 10/3/2025، لە سەلاحەدین، سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کرد، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدراڵ.