ئەڵمانیا لە لێواری گۆڕینی سیاسەتی کۆچبەری و گەڕانەوەی کۆچبەراندایە

ئەڵمانیا لە لێواری گۆڕینی سیاسەتی کۆچبەری و گەڕانەوەی کۆچبەراندایە

  

لە دانوستانەکانی ئەم دواییەی نێوان دیموکراتە مەسیحییەکان و پارتی سۆسیال دیموکراتەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی هاوپەیمانی داهاتووی ئەڵمانیا، پلانێک بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە بواری کۆنتڕۆڵکردنی کۆچبەران و گەڕانەوەی کۆچبەران لەسەر سنوورەکان خراونەتەڕوو.

بەپێی ڕێککەوتنە سەرەتاییەکان، پۆلیسی فیدراڵی بڕیارە دەسەڵاتی زیاتری پێبدرێت بۆ دەستبەسەرکردنی ئەو کۆچبەرانەی کە پێویستە وڵات بەجێبهێڵن بەشێوەیەکی کاتی بەمەبەستی خێراترکردنی پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەیان.

یەکێتی پۆلیسی ئەڵمانیا، وێڕای پێشوازیکردن لە پلانەکە، ڕایگەیاندووە، جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی پێویستی بە ژێرخانی گونجاو و زیادبوونی بەرچاوی هێزی مرۆیی هەیە.  

شایانی باسە ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران لەسەر سنوورەکانیش لە بەرنامەی کاردایە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top