سەرۆک وەزیران لە یادی ڕێککەوتنامەی 11ـی ئادار: پێویستە کێشەکانی هەولێر و بەغدا بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارە بکرێن

له پهیامهكهی سهرۆكی حكوومهتدا هاتووه: "ئەمڕۆ یادی دەسکەوتێکی گرنگ و مێژوویی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی ڕێبەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر دەکەینەوە."
ئهمهی خوارهوه دهقی پهیامهكهی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستانه:
ئەمڕۆ یادی دەسکەوتێکی گرنگ و مێژوویی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی ڕێبەری نیشتمانیمان بارزانیی نەمر دەکەینەوە.
لە ساڵیادی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970، دووپاتی دەکەینەوە کە گەلی کوردستان هەمیشە خوازیاری گەیشتنە بە مافە ڕەواکانی لە ڕێگەی گفتوگۆ و شێوازی ئاشتییانە. بەڵام بە هەموو شێوەیەکیش داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات و دەستبەرداریان نابێت.
لەم یادەدا، جەخت لە چارەسەری بنەڕەتی و یەکجارەکيی کێشەکانمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و ڕێککەوتنەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان