پارتى حزبى نیشتیمانپەوەرى و یەکریزى و ئاوەدانى و رۆژە سەختەکانە

پارتى حزبى نیشتیمانپەوەرى و یەکریزى و ئاوەدانى و رۆژە سەختەکانە

پارتى دیموکراتى کوردستان، وەک قوتابخانەیەکى کوردپەوەرى و نیشتیمانپەوەرى کە دامەزرێنەرەکەى باوکى ڕۆحى مستەفا بارزانییە ، کە ئەویش دڕێژە پێدەرى ڕێبازى بارزانى و کۆڵنەدان و خۆنەچەماندن و بەرخودانى نەتەوەیەکە ، هەڵگرى ئەمانەت و بەرپرسیاریەتیەیکى مێژوویی و سیاسى و مۆرایشیە ، بەتایبەتى دواى بڕینى چەندین هەوراز و نشێو و پیلانگێرى و کۆسپ و گەلەکۆمەکى و گەیاندنى کورد بە قۆناغى خەباتى شارستانى و دیموکراسى و ئەمڕۆى قەوارەى هەرێم و پەرلەمان و حکوومەت و هێزى پێشمەرگە و فیدڕاڵى هەرێمى کوردستان ، کە پێوستى بە سیاسەتێکى کوردپەوەرى و نیشتیمانپەوەرى راستەقینەیە بۆ گەیاندنى دۆزى رەواى گەلەکەى بە کەناڕى ئارامى و دڵنییایی زیاتر ، هەر بۆیە ، خەباتێکى پێشکەوتووى بە زانستى سیاسى بە شرۆڤە و هەڵسەنگاندنى رەوشى ئێستا و داهاتوو و ئینجا هەنگاونان بۆ جێبەجێکردنى ئامانجەکان لە پێناو ئەوەى دەستکەوتى گرنگ و ئەنجامى باشى لێ بکەوێتەوە .
پارتى هەمیشە لە پشت خواست و ویست جەماوەرى کوردستان بوو بە هەموو چین و توێژەکانییەوە ، هەمیشە خوازیارى ئەوە بووە کە ئارامى و ئاسایش و پێکەوەژیان لە سەروەرى هەموو بابەتێکى تر بێت ، لە پێناو فەراهەمکردنى ئاسایشى کۆمەڵایەتى و خانەوادە و ئینجا خۆشگوزەرانى بۆ گشت هاووڵاتیانى کوردستان بە بێ جیاوازى ، دوژمنان و ناحەزانى گەلەکەمان هەرگیز چاویان بەو ئاسوودەیی و گەشەسەندن و پێکەوەژیانەى خەڵکى کوردستان هەڵنەهاتووە و هەڵنایەت ، بۆیە، هەمیشە بەڕێگەى لایەن و کەسانێکى لاواز و ئینجا تابوورى پێنجەم و دەزگەى میدیایی ئاشکرا و سێبەر کاریان لە سەر ئەوە کردووە تا خۆشەویستى و باوەرى نیشتیمانى و کوردپەوەرى لە ناخى تاکى کورد بسڕنەوە لە شوێنیدا ڕق و کینە بچێنن ، خەونێک کە دەیان ساڵە کاریان لە سەرى کردووە و بە سیناریۆ و پیلانگێرى و شانۆگەرى درۆ وجیاواز.
ئەوەتا پارتى دیموکراتى کوردستان ، هەمیشە پشتیوانى لە دۆزى رەواکەى کردووە و لە سەنگەرى دیموکراسیدا پێشەنگبووە و هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردن و دەنگى جەماوەر بوو ، دژى تاکڕەوى بووە ، هەمیشە سندووقەکانى دەنگدانى کردۆتە پێوەرى حکومرانى و ئینجا خزمەتکردن بە خەڵکى کوردستان و فەراهەمکردنى خۆشگوزەرانى .
ئامانج و ستراتیژى پارتى و حکوومەتى هەرێمى کوردستان ، ئەوە بوو کە هیچ پردێک لەنێوان خەڵکى کوردستان و حکوومرانى هەرێمى کوردستان نەمێنێت ، هەڵبەتە بە بێ جیاوازى و دوور لە شارگەرێتى و بەرژوەندى حزبى بۆ ئەنجامدانى کار بۆ جەماوەرى کوردستان و گەیاندنى بە ژیانێکى شایستە و هەروەها جێگرکردنى خواست و داواکارییەکانى جەماوەرى کوردستان لە ناو حکوومەتى کوردستان دا تا داواکارى هاووڵاتیان و بەرنامەى حکوومەت یەکبگرن ئەویش خزمەتکردنى خەڵکى کوردستانە .
ئامانجى و ستراتیژى کارى حکوومەت ، جێکردنەوەی دەنگ و رەنگى پارتى و ستراتیژییەتەکەى کە تێیدا هیچ بەربەست و ڕێگرییەک لە هیچ ناوچەیەکى کوردستان نەبێت بۆ گەیاندنى خزمەتگوزارى و ئاوەدانى و گەشەپێکردن لە پێناو باشترکردنى رەوشى ئابوورى و کۆمەڵایەتى و دەروونى ، بەتایبەتى بوارەکانى تەندروستى و پەروەردە ، رێگاوبان و مووچە و بودجە ، لە پێناو فەراهەمکردنى ژیانێکى شایستە و متمانەى لە نێوان خەڵک و حکوومەتى کوردستان .
پارتى ئەو حزبەیە ، کە هەمیشە کارى لە پێناو یەکپارچەیی خاکى هەرێمى کوردستان کردووە و باوەرى تەواوى پێى هەیە ، یەک هەرێم و یەک پەرلەمان و یەک حکوومەت و یەک هێزى پێشمەرگە ، ئەو پلان و ستراتیژە سەرەتاسەرییە کە ، حکوومەتى هەرێمى کوردستان دەیەوێت هەر لە هەڵەبجەوە وتا زاخۆ بە بێ جیاوازى خزمەتگوزارى و خۆشگوزەرانیان پێبگات و هیچ بەربەستێک نەتوانێت ڕێگرى لە گەیاندنى کاروانى خزمەتگوزارى و ئاوەدانى بگرێت ، ئەوەش ئاماژەیە ، بەوە کە ئەو کاروان و قوتابخانەیە بەردەوام بە بیرى کوردپەوەرى و نیشتیمانپەوەرى لە خەم و پەرۆشى خەڵکى کوردستان دایە .

پارتى حزبى نیشتیمانپەوەرى و یەکریزى و ئاوەدانى و رۆژە سەختەکانە
Top