بـــاڵــیـــۆزی نوێی هۆڵەندا لە عێراق: سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە گەلی کوردستان پیرۆز بێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی هۆڵەندا لە عێراق کرد. باڵیۆزی وڵاتە ئەورووپییەکە پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە نێچیرڤان بارزانی و گەلی کوردستان کرد.
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30-10-2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له جانێت ئالبێردا، باڵيۆزى نوێى شانشينى هۆڵه‌ندا له عێراق كرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له کۆبوونه‌وه‌یاندا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ باڵیۆزی نوێی هۆڵەندا خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه ئالبێردا خۆشحاڵيى خۆى به سەردانەکەی و ده‌ستبه‌كاربوونی لە هه‌رێمى كوردستان نيشان دا، وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق پيرۆزبايى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له بواره جياكاندا كرده‌وه، ستايشى رۆڵى هۆڵه‌ندا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌ڵه‌تيى دژى داعشدا و هاوكارييه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كرا.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و مه‌ترسى و ئه‌گه‌رى لێكه‌وته‌كانى به‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌وه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.