نەخۆشانی شەكرە.. دڵتان بپارێزن!

نەخۆشانی شەكرە.. دڵتان بپارێزن!

پێویستە لەسەر نەخۆشانی شەكرە كە هەموو هەنگاوەكانی پاراستنی تەندروستیی دڵ بە وردی بگرنە بەر، چونكە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیی دڵ وەكو ئاڵۆزییەكی نەخۆشیی شەكرە دەگاتە 50% بەتایبەتی ئەگەر بە باشی كۆنتڕۆڵ نەكرێت. ئاستی بەرزی شەكری خوێن دەمار و بۆڕییەكانی خوێن لە هەموو بەشەكانی لەش تێك دەدات، بۆیە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ بەرز دەبێتەوە، كە لەوانەیە كار بگاتە نۆرەیەكی ترسناكی دڵ یان پەككەوتنی دڵ Heart failure. جگە لە كۆنتڕۆڵكردنی شەكرە، هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە نەخۆشیی دڵ بریتین لە: كۆنتڕۆڵكردنی پەستانی بەرزی خوێن كە هەرگیز لە 140/90 ملم جیوە ڕەت نەكات، چونكە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ئاڵۆزییەكی دیكەی شەكرەیە، كۆنتڕۆڵكردنی چەورییەكانی خوێن، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی، هەڵبژاردنی خۆراكی تەندروست و كەمكردنەوەی خوێ لە خۆراكدا، كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، دووركەوتنەوە لە جگەرە، بەكارهێنانی ئەسپرینی ڕۆژانە تەنیا بە ڕێنمایی دكتۆر، گرنگیدان بە خەو كە شەوانە لە 7-8 كاتژمێر كەمتر نەبێت، هەروەها سووككردنی سترێس.

Top