تاقیکردنەوەیەک بۆ قوتابییانی بەشدار بوو لە ئۆلۆمپیادی نێو دەوڵەتی عەرەبی بۆ زانستی کیمیا بەریوەچوو
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ هەینی,٢٧-١٢-٢٠٢٤, بەئامادەبوونی مامۆستا "لقمان سعید صدیق'' بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر, وەک نوێنەری بەڕێز, وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان, خاتوو ''رغداء الدجیلی'' نەقیبی کیمیا گەرانی عێراق و ''د. سعد احمد ذیاب'' بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری پەروەردەی عێراق و دەستەی چاودێری بەهەرمەندەکان و سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی زانستی ئۆلۆمپی و سەرۆک بەشی سەندیکای هەریەک لە هەردوو پارێزگای کەرکوک و نەینەوا, لە هۆڵی گۆمەڵگەی پەروەردەیی (بارزانی نەمر), دوای ماوەی (٥٦) ساڵ دابڕان, هەڵسەنگاندنی کیمیا بۆ ژمارەیەک قوتابی بۆ ئۆلۆمپیادی عەرەبی نێودەوڵەتی بۆ زانستی کیمیا بەڕێوەچوو, شایەنی باسە, قوتابییان لە هەریەک لە پارێزگاکانی هەولێر, دهۆک, سلێمانی, نەینەوا, کەرکوک, بەشدار بوون, لە پارێزگای هەولێر, ٢ قوتابی و لە سلێمانی ١٥قوتابی و لە دهۆک ٩ قوتابی و نەینەوا ٢٩ قوتابی و کەرکوک ٢٧ قوتابی بەشدار بوون, دوای تەواو بۆوونی تاقیکردنەوەکە لەنێو پارێزگاکانی بەشدار بوو, سلێمانی توانی بەرزترین نمرە بەدەست بێتێت و سەربکەوێت, کە بووە جێگەی خۆشحاڵی ئامادەبووان.