سه‌ڕۆك بارزانی بۆ رۆژئاوای كوردستان: یه‌ك گوتار و یەک داواکاری و یەک شاند
ئه‌وه‌ی هه‌ست پێكراوه و به‌كرده‌وه ده‌بینرێت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێیه‌وه و به‌تایبه‌تی گۆڕینی نه‌خشه‌ی نوێی ناوچه‌كه و ڕووخانی دیكتاتۆر و تێكشكانی هیلالی شیعی و ئێران و وڵاتانی ژێر هه‌ژموونی تاران به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گرن و ده‌بێت نه‌ته‌وه‌یی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانی گه‌وره سوود له‌و ده‌رفه‌ته زێرینانه وه‌رگرێت و خۆی به بابه‌تی لاوه‌كی و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه ناحه‌زانی كوردستان ئامانجیانه گه‌لی كورد سه‌رقاڵ بكه‌ن له‌گه‌یشتن به مافه‌ره‌واكانی به‌دوور بگرن .
به‌تایبه‌تی كه ده‌یان ساڵه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆی سیاسه‌تی تاكڕه‌وی و نه‌بوونی دیموكراسی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فڕه‌یی و پێكه‌وه‌ژیان له هه‌موو ئاسته‌كانی سیاسی و یه‌كترقبووڵكردن و ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی كاره‌سات و تاوانی و جینۆسایدی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینووه و بۆ ئێمه‌ی گه‌لی كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره له ناوچه‌كه‌دا زۆرترین زیانمان به‌ره‌كه‌وتووه .
بۆ قۆناغی ئێستای رۆژئاوای كوردستان كه ده‌رفه‌تێكی مێژووییه هاتوۆته ئاراوه ، به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و حكوومرانی 32 ساڵه‌ی رابردوو سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كۆسپ و ئاسته‌نگانه‌ی به‌رده‌می چ له رووی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری به‌ڵام توانیوێتی زۆر سه‌ركه‌وتووانه ده‌ربازی بكات و ببێته نموونه‌یه‌كی جوان و ڕووبه‌رووی هه‌موو ئه‌و زێهینه‌ته دیكتاتۆییانه ببێته‌وه كه له ناوچه‌كه و عێراق كێشه‌ی بۆ دروستكدرووه و ئێستا نموونه‌یه‌كی جوان و سه‌ركه‌وتوو و پێشكه‌وتوو له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه دا .
هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان و به‌تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی ، داوای هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیانه و قۆناغی چه‌كداری گۆڕا بۆ خه‌باتی سیاسی و شارستانی و ئینجا به‌دامه‌زروه‌ییكردنی گشت داموده‌زگه‌كان و بریاری فڕه‌یی و قبووڵكردنی جیاوازببه‌كانیان كرده نه‌خشه‌ڕێگه و ستراتیژی هه‌رێمی كوردستان .
هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه په‌رله‌منی كوردستان یاسایی دامه‌زراندنی حزب و لایه‌نه سیاسی و كان و پاراستنی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌كانی په‌سه‌ند و ده‌رچوواند، بۆیه ئه‌و فره ره‌نگی و پێكه‌وه ژیانه جیاوازه له هه‌رێمی كوردستان بووه هۆی ئه‌وه‌ی نموونه‌ی دیموكراسی له نێو ناوچه‌یه‌كدا كه شتێك به‌ناوی دیموكراسیی و یه‌كتر قبووڵكردن ده‌گمه‌ن و ئاسته‌م بوو
به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌و سه‌قامگیری و ئارامییه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه چه‌ندین ساڵه تێیدا فه‌راهه‌م بووه وه‌ك دوورگه‌یه‌كی ئارام له ناوچه‌كه و دواتر عێراق هه‌موو كاتێك له سه‌ر زاری سه‌رۆك و سه‌ركرده و دیپلۆماتكارانی جیهان هه‌میشه باسی لێوه ده‌كرێت و ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌یه‌ی هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانه . هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه كه هه‌رێمی كوردستان تایبه‌تمه‌ندی و جیاوازی هه‌بێت له‌گه‌ڵ عێراق ، ئه‌وه‌ش وایكردووه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا له‌ماوه‌ی 10 ساڵی رابردوو فشاره‌كانیان له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان چڕتر بكه‌نه‌وه " چونكه ئه‌وان باش ده‌زانن كه هه‌رگیز ناتوانن له هه‌موو روویكه‌وه بگه‌نه ئاستی هه‌رێمی كوردستان .
ئه‌و یه‌كتر قبووڵكردن ته‌نها له‌رووی ئاینی و مه‌زهه‌بی نییه " به‌ڵكوو له ووی بیركردنه‌وه‌ی سیاسی و ئایدۆلۆژیاشه‌وه‌یه كه بووه‌ته پێشه‌نگ و نموونه‌یه‌كی جوانی دیموكراسی .به‌تایبه‌تی كه‌هه‌م په‌رله‌مان و هه‌میشه حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌ك له‌دوای یه‌كان به جیاوازی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و چ وه‌ك ئاینی و مه‌زهه‌بی به‌شداریان كردووه . ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌رگیز باوه‌ریان به پێكه‌وه‌ژیان و جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییه‌كان نه‌بووه .
بۆیه، ئه‌و سیسته‌مه سه‌ركه‌تووه فره‌ره‌نگه‌ییه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببێته سیمبوڵ و نموونه‌ی جوان بۆ داهاتووی رۆژئاوای كوردستان و سووریایش ، به‌تایبه‌تی كه سه‌رۆك مسعود بارزانی ، له‌رابردوو و هه‌وڵه‌كانی و له ئێستاشدا و له په‌یامه مێژووییه‌كه‌ی بۆ گشت هێز ولایه‌نه سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان داوایكردووه كه به یه‌ك گووتار و یه‌ك ده‌نگ و ته‌با بچنه دیمه‌شق له پێناو چه‌سپاندن و به‌دێهێنانی مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كورد .