ســــەرۆك بارزانی پرسەنامەیەكی سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكاری دكتۆر دەشتی دزەیی كرد

ســــەرۆك بارزانی پرسەنامەیەكی سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكاری دكتۆر دەشتی دزەیی كرد

ئەمڕۆ شەممە، بەبۆنەی كۆچی دوایی دكتۆر دەشتی دزەیی، سەرۆك بارزانی پرسەنامەیەكی سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و كەسوكار و پزیشكان كرد و ڕایگەیاند: "بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری هەولێر و پزیشك و زانای كورد دكتۆر (دەشتی دزەیی)ـم پێ گەییشت."

ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەی سەرۆك بارزانییە بۆ كۆچی دوایی دكتۆر دەشتی دزەیی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری هەولێر و پزیشك و زانای كورد دكتۆر (دەشتی دزەیی)ـم پێ گەییشت.

دكتۆر دەشتی دزەیی بەشی زۆری تەمەنی خۆی بۆ خزمەتكردنی بواری ئاكادیمی و پزیشكیی كوردستان و یارمەتیدان و چارەسەركردنی نەخۆشەكان سەرف كردووە و لە هەمانكاتیشدا كەسایەتییەكی نیشتیمانپەروەر و پەرۆشی تەندروستیی هاووڵاتیان بوو و پێگەیەكی بەرزی لە ناوەندە زانستی و پزیشكی و جەماوەرییەكاندا هەبوو و لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.

پرسە و سەرخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و دۆستان و هاوكارانی خواڵێخۆشبوو دكتۆر دەشتی دزەیی و سەرجەم پزیشكانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لەخودای گەورە داواكارم گیانی خوالێخۆشبوو دكتۆر دەشتی دزەیی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
25ی كانوونی دووەمی 2025

Top