سەرۆک بارزانى و پشتیوانى دۆزى کورد لە ناوچەیەکى ئاڵۆزدا

سەرۆک بارزانى و پشتیوانى دۆزى کورد لە ناوچەیەکى ئاڵۆزدا


پارتى دیموکراتى کوردستان بە سەرۆکایەتى بارزانى ئەو هێز گرنگ وکاریگەرەى بزاڤى کوردایەتییە کە هەر سەڕەتاى دامەزراندنییەوە تا بە ئەمڕۆ ، خۆى بەخاوەى دۆزى گەلى کورد لە هەر چوار بەشى کوردستان و ستراتیژ و کارى لە پێشینەکانى خۆى لە پێناو مافەرەواکانى ئەم گەلە بووە و خەبات و بەرخودان و قوربانى و باجى گەورە داوە و تێکۆشاوە .
مێژووى دوێنى ئەمرۆش گەواهیدەرن کە ،سەرەڕاى هەموو کۆسپ و ئاستەنگ و فشارە سیاسى و سەربازى و ئابوورى و گەلەکۆمەکییەکان لە چەند دەیەى رابردوو کە ڕووبەڕووى پارتى بە رابەرایەتى بارزانی بوونەتەوە، بەڵام هەمیشە وەفادارى بنەما نیشتیمانى و نەتەوەییەکانى خۆى بووە و بەکارهێنانى دۆزى گەلى کوردى وەک کارتێکى سیاسى لە پێناو بەدەستهێنانى دەستکەوتى کەسى و حزبى و کاتى بەکارنەهێناوە و ڕەتکردۆتەوە .
پارتى بە سەرۆکایەتى بارزانى ، چ لەسەر ئاستى نێوخۆى و چ لە سەر ئاستى دەرەوەشدا، وەک چیاییەکى پۆڵایین خۆڕاگر و بەرگەى چەندین پیلانگێرى و دوژمنکارى سەرسەختانەى گڕتووە و هەمیشەش بڕوا بوونى بە دۆزى رەواى گەلەکەمان فاکتەرى بەردەوامیبوونیان و بەهێزبوون و پشتیوانى نەتەوەکەى بووە لە سەر خەبات و تێکۆشان ئەویش لە ڕێگەى دروستکردنى پردى گفتوگۆ لە پێناو تەبایی نێوماڵى کوردستانى لە هەر چوار پارچەى کوردستان ، ئینجا لە ڕووى سیاسى و دیپلۆماسییشەوە لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە و دراوسێ و نێودەوڵەتى، لە هەمانکاتیشدا هەمیشە لە سەنگەرى پێشەوەى داکۆکیکردن بووە و تێکۆشاوە بۆ پاراێزگاریکردن لە شوناسى نەتەوەیی کورد و بەرگریکردن لە مافەرەواکانى ، ئەوەش بۆ سیاسەت و هێزى نەرمى بارزانى و پارتى دیموکراتى کوردستان دەگەڕێتەوە ، بۆ پێداگرریی لە سەر بنەماکان وهەمووان لە سەر ژێر یەک ڕەشماڵ کۆبکاتەوە .
هەمیشە ئەو خەسڵەتە کوردانە و وەفاداری و کوردپەوەریی مانەوەى پارتى و خۆڕاگرى لە سەر بنەماکانى ، نەک هەر بووەتە جێگەى هیوا و ئومێد بۆ گەلى کورد ، بەڵکو جێگەى شانازى هەموو تاکێکى گەلى کورد و بەتایبەتى لایەنگر و ئەندام و کادیرەکانێتى و هەروەها بۆ هەموو ئەو کەسانەى کە هاوبەشى گەلى کورد لە بەدیهێنانى خەونى ئازادى و مافەرەواکانى نەتەوەکەمان ، ئەم هەڵوێستە دیدگا و باوەربوونى تەواوى پارتى و بارزانى پیشان دەدات لە هەوڵ و تێکۆشانەکانى بۆ چارەسەرى دادپەروەرانەى دۆزى رەواى گەلەکەمان بە شێوەیەک کە مافەکانى گەلى کورد بە بێ ئەوەى بچووکترین سەازش لە سەر بنەماکانى بکات ، بەدەست بهێنێت .

بەتایبەتى سەرۆک بارزانى وەک کەسایەتییەکى بەهێز ودیار لە سەر ئاستى ناوخۆیی و عێراقى و ناوچەیی رۆڵێکى گرنگ و بەرچاوى بۆ فەراهەمکردنى ئاشتى و پێکەوەژیان و سەقامگیرى ناوچەکە بینیووە و ئەو مامەڵەکردنە لۆژیکانەیە بووەتە دروستکردنى پردێکى بەهێزى دیپلۆماسى و هۆکارى سەرەکیی بووە بۆ کەمکردنەوەى گرژییەکان و بەرەو پێشبردنى ئاشتى و تێگەیشتن بۆ دۆزى رەواى گەلى کورد لە ناوچەکەدا ، لە نێو ئاگرى ئاڵۆزی و نائاڕامییەکانى دەورەبەرمان .
بەتایبەتى لەسەر دەمى هەموو ئەو رووداو و پێشهاتانەى کە لەناوچەکەدا لە ئارادان ، پارتى دیموکراتى کوردستان بە سەرۆکایەتى بارزانى ، وەک نموونەى پابەندبوون بە بنەماکانى کوردایەتى و دۆزى رەواى گەلەکەمان زۆر ژیرانە و کوردانە مامەڵەى کردووە و سەلماندوشێتى کە خەبات لە پێناو ئازادى و شکۆمەندى دروشمى بریقەدار و گەورە نییە ، بەڵکو هەنگاوى ورد و لۆژیکانە وبەکردار بۆ دروشمەکانى ناوە بۆ بەدەسهێنانى و رۆژ بەرۆژیش بەرهەمى ئەو دیپلۆماسى و سیاسەتە لۆژیکانەیە بۆ دۆزى رەواى گەلى کورد لە سەر ناوچەکە دەردەکەوێت .

Top