ئیدریس بارزانی کەسایەتییەکی کاریگەر بوو لە مێژووی هاوچەرخی کورد.

ئیدریس بارزانی کەسایەتییەکی کاریگەر بوو لە مێژووی هاوچەرخی کورد.

سەرەڕای ژیانی کورتی،
کاک ئیدریس بارزانی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ى گه‌له‌كه‌مان، هەموو ژیان و تەمەنی خۆی بۆ بەرگریکردن لە خاك و وڵات و نەتەوەکەی ته‌رخان كرد.
سەرۆک بارزانی و كاك ئیدریس بارزانیی برای، بەیەکەوە لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول جارێکی دیکە ئاگرى خه‌باتی كوردایه‌تییان هه‌ڵایسانده‌وه‌ و گیانی بەرگری و قارەمانییەتییان بە زیندوویی ھێشتەوە و هیوایان بۆ گه‌ل و نیشتیمان گێڕایەوە.
كاك ئیدریسى جوانه‌مه‌رگ، هەمیشە دەرگای واڵا بووە بۆ هەموو نیشتمانپەروەرێک، وه‌ك ئه‌ندازیارى ئاشتی ڕۆڵی گه‌وره‌ى هه‌بووه‌ لە یەکتر نزیکكردنەوەی هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان و دامه‌زراندنی به‌ره‌ى كوردستانی، کەسێکی کوردپەروەر و نیشتمانپەروەر بوو، له‌ بواره‌كانی سیاسه‌ت و پێشمه‌رگایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ڕۆڵی پێشه‌نگ و گه‌وره‌ و به‌رچاوی هه‌بووه‌.

شێوازی سەرکردایەتی ئیدریس بارزانی، کە لەسەر بنەمای دیالۆگ، دانوستان و دیپلۆماسی بوو، بووە نموونەیەک بۆ سەرکردە کوردەکانی دوای خۆی. هەوڵەکانی بۆ مۆدێرنکردنی کۆمەڵگا و سیاسەتی کوردی، کاریگەری درێژخایەنی لەسەر گەشەسەندنی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان هەبووە.

ئیدریس بارزانی میراتێکی بەرچاوی لە دوای خۆی بەجێهێشت. لە ڕووی سیاسییەوە، ئەو بناغەی دانا بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کورد کە دواتر یارمەتیدەر بوو لە بەدەستهێنانی پشتگیری جیهانی بۆ دۆزی کورد.

لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە، ئیدریس هەوڵی دا کۆمەڵگای کوردی بەرەو مۆدێرنیتە ببات. ئەو گرنگی بە پەروەردە و گەشەپێدانی ژێرخانی کوردستان دەدا. هەروەها، ئەو هەوڵی دا مافی ژنان لە کۆمەڵگای کوردی باشتر بکات و ڕۆڵیان لە سیاسەت و کۆمەڵگادا بەهێزتر بکات.

لە ساڵیادی ژیانئاوایی كاك ئیدریس بارزانی-دا هەموومان له‌سه‌ر ڕێبازی كوردپه‌روه‌رانه‌ی ئەو، هەوڵی زیاتر بۆ پاراستنی دەسکەوتە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانمان و ده‌سته‌به‌ركردنی یەکڕیزی و ئاشتەوایی و یەکتر قبووڵکردن بدەین.
هه‌زاران سڵاو له‌ گیانی پاكی كاكه‌ ئیدریسى هه‌میشه‌ زیندوو و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ڕزگاریى كورد و كوردستان.

Top