هەنگاوەکانى دەوڵەتدارى کوردستان بەهیچ پیلانێک ناوەستێت

هەنگاوەکانى دەوڵەتدارى کوردستان بەهیچ پیلانێک ناوەستێت

 

ئاشکرایە ، هەر لەگەڵ رۆژ بە رۆژ پێشکەوتن و گەشەسەندنى هەرێمى کوردستان لە بوارە جۆراو جۆرەکاندا دوژمنان چ لە سەر ئاستى ناوخۆی و چ لە سەر ئاستى دەرەکى بە هەموو توانایەکیانەوە کەوتوونەتە دژایەتیکردنى هەرێمى کوردستان ، چونکە باش دەزانن کە ئەو هەنگاوانانەى حکوومەتى کوردستان لە چەند ساڵێکدا ئەم گەل و نیشتیمانە دەگەێنێتە ئاستى وڵاتانى پێشکەوتوویی ناوچەکە و دونیا .
بەدڵنییاییەوە یەکێک لە بنەما هەرە بەهێزەکانى بوون بە دەوڵەت و دەوڵەتدار بەهێزکردنى ئابوورى و کشتوکاڵ و بەرهەمى ناوخۆییە ، بەتایبەت کە ئەو جۆرە ژێر خانە بۆ هەرێمى کوردستان لە ناوچەیەکى دەوڵەمەند بە سامانى سەر زەوى و ژێر زەوى و هەروەها فەراهەمکردنى سەقامگیرى و ئارامى و هەڵىى کار و هێزى کار، لەڕوووە دەتوانین بڵێن کە هەرێى کوردستان هەموو ئەو تایبەتمەندییانەى لە خۆگرتووە ، هەروەها خاوەن سەرکردایەتییەکى بەهێزیشە لە رووى ئیدارەدان و بەرێوەبردن ، لەگەڵ بوونى دەیان ئاڵنگارى و کۆسپى بەردەمى کە نەیارانى ڕووبەڕووى دەکەنەوە ، بەڵام هەرێمى کوردستان لە ناوچەیەکى پڕ ئاڵۆزی توانیوێتى لەماوەیەکى زۆر کورتدا پێشکەوتن وگەشەسەندنى بێ وێنە بەخۆیەوە ببینێت و ئابوورى و کشتووکاڵییەکەى بەرەو پێشەوە ببات بە شێوەیەک تا چەند ساڵى ئایندە وەک وڵاتێکى بەرهەمێنەر زیاتر گەشە دەکات و پشت بەخۆى دەبەستێت .
هەر ئەوەشە چەند ساڵێکە نەیارانى کوردستان درکیان پێکردووە و هەر چى کۆسپ و ئاستەنگ و قەیرانى دروستکراو لە بەردەم هەنگاوەکانى حکوومەتى کوردستان و کار و پلانەکانى لە بوارى ئابوورى و ئاوەدانى و هەنگاوى دیکە بۆ پێشکەوتنى کوردستان دروست دەکەن .
بۆچى نەیاران چاویان بە هەرێمى کوردستان هەڵنایەت دەکرێت لە چەند خاڵێک دا ئاماژە پێبکەین :
یەکەم : حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەماوەى چەند ساڵى رابردوو ى کابینەى نۆیەمدا، توانیوێتى گرنگ و بایەخى زۆر بە بواژدنەوەى کەرتى کشتوکاڵى و بەرهەمى نێوخۆیی و پشتیوانى جوتیاران بکات و لەسەر ئاستى ناوچەکە و نێودەوڵەتیی بازار بۆ بەرهەمەکانیان بدۆزێتەوە ئەوەش هەنگاوێکى گرنگ و ستراتیژییە لە بوارى پیشەسازى و چەندین پرۆژەى دیکە کە کوردستان لە رووى دیپلۆماسى ئابوورى گەیاندۆتە ئاستێکى بەڕزەوە .
دووەم،، هەروەها حکوومەتى کوردستان لە بوارى کەرتى وەربەهێنان و ئاوەدانى و خزمەتگوزارى و گەشتیارى بەرەو ئاستێکى باشبردووە ، ئەوەش وایکردووە کە کورستان لە گشت ڕوویەکەوە بە دونیایی دەرەوە بناسنێرێت و سەرنجى بازرگان و خاوەن سەرمایە و وەبەرهێنان بۆ هەرێمى کوردستان رابکشێت و لەگەڵ دروستکردنى کێبڕکێی زیاتر بۆ باشترکردنى جۆرى بەرهەم لە پێناو خزمەتکردنى باشتر نیشتیمان .
سێیەم ،، دیپلۆماسى ئابوورى ، ئەمڕۆ هیچ جیاوازى نییە لەگەڵ دیپلۆماسى سیاسى ، بەڵگەش بۆ ئەم بابەتە سەردانى سەرۆکوەزیرانى کوردستان بۆ وڵاتانى ناوچەکە و کەنداو و دروستکردنى پەیوەندى ئابوورى ، ئاماژەیەکى روونە بەوەى کە هەرێمى کوردستان توانایەکى بەهێز و ئیرادەیەکى باشى هەیە ببێتە وڵاتێکى بەرهەم هێنەر و ئاڵۆگۆرى زیاتر لە ڕووى بارزگانییەوە .
چوارەم ،، هەروەها لە سەر ئاستى نێودەوڵەتیشەوە ، کردنەوەى ماڵى کوردستانى لە شارى داڤۆسى سویسرا و بەشداریکردنى دەیان سەرمایەدار و بازرگان و وەبەرهێنەرى کوردستان و ئامادە بوونى ڕێزدار مەسروور بارزانى ، سەرۆکى حکوومەتى کوردستان ، ئاماژەیە بەو پلان و بەرنامە و سیاسەت و دیپلۆماسییە ژیرانەیە کە لە رووى ئابوورى و متمانە و سەقامگیرى و بە شەونخوونى و ماندووبوونێکى زۆر هەنگاویی بۆ ناوە ، کە ئەمرۆ نزیکەى 50 کۆنسوڵخانە و نووسینگەى وڵاتانى زڵهێز و ئەوروپایی و ناوچەکە لە هەرێمى کوردستان ئامادەییان هەیە و لەگەڵ بوونى سەدان هەزار پەنابەر و ئاوارەى عێراق و ناوچەکە کە وەک دوورگەیەکى سەقامگیر هەست بە ژیان و بوونى خۆیان و دڵنییایی دەدەن .
پێنجەم ،، بەدڵنییاییەوە ، ئیتر کاتى ئەوە هاتووە و هەرێمى کوردستانیش بۆ هەموو ناوچەکە و دونیا سەلماندوێتى کە ئیتر تەنها لە نێوخۆى خۆیدا نامێێنتەوە بەڵکو خاوەن سەنگ و توانا و پێگەى خۆیەتى لە ناوچەکە دا و بەشێکى کاریگەریشە لە سەر گۆرانکارییە سیاسیی و ئابوورى و هەتا ژینگەیشدا کە ئێستا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست روودەدەن ، کە خاوەن سەنگێکى بەهێز بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان.
بەشێوەیەکى گشتى دەتوانین بڵێن کە، ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە کە گشت هێزولانەیە کوردستانیەکان ، پشتیوانى دۆزى رەواى گەل و نیشتیمانەکەیان بن و پشتیوانى هەنگاوەکانى سەرۆکوەزیرانى کوردستان بن کە ئامانج تێیدا گەیاندنى گەل و نیشتیمانەکەیەتى بە پشت بەخۆبەست لە رووى ئابوورى و دارایی و کشتوکاڵەوە ، کە چەندین ساڵە نەیارانى کوردستان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ڕێگریکردن و پێشکەوتنى ئەم گەل ونیشتیمانە .

Top