لە قۆناغە سەختەکانیشد کورد جەنگاوە بۆ مافەکانی؟
شۆڕشێکی سەرتاسەری لەزاخۆ وە تا خانەقین یەک هێزو بڕیار و کردار و گوفتار. نەیارو دوژمنی شپرزە کردبوو شۆڕشی ئەیلول جێگای متمانەی خەڵکی کوردستان بوو (١٩٧٤) بابەتی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان لەسەر دەستی پارتی دیموکراتی کوردستان هاتە کایەوە، لە١١ئازاری ١٩٧٤ گەورەترین هێزی سەربازی ڕژێمێکی دیکتاتۆری بەچۆکدا هێنا ئەو ڕژێمەی مل کەچی دانوستانکرد. لەهەموو قۆناغەکانی شۆڕشدا هەرکات هێزە دژەکان لاواز بووبێتن پەنایان بۆ دانوستان بردوە. کاتێک کەوتنە سەرپێی خۆیان بێ سێ و دوو پەلاماریان داوە. پاش یازدەی ئازار زۆری نەخایاند. پلانی شومی جەزائر بوە هۆی کپ کردنەوەی شۆڕشەکە. چونکە پلانێکی نێودەڵەتی بەبێ دراسەت ئایندەیەکی پڕمەترسی هێنایە کایەوە. ئەویش شەڕی هەشت ساڵی خوێناوی نێوان عێراق و ئێران بوو. کە تائێستاش کاریگەریەکانی لەڕوی مرۆیی و جیوپۆلۆتیکەوە ماوە و دەریا دوو ناوی هەیە دەریای عەرەب و دەریای فارس. بەمەش درز کەوتە ناو سیاسەتی هاوبەشەکان. بەهۆی پلانی شومی جەزائیر شۆڕش لاواز بوو هێزی لەدەستدا. بەڵام بە بەرگ و سیاسەت و خوێنێکی نوێ وە دەرکەوتەوە. تاکی کوردیش تامەزرۆی سەرهەڵدانەوەی شۆڕش بوون چونکە پاش نسکۆ زوڵم و ستەم و داگیرکاری و چەوساندنەوە کوردستانی تەنیبوو. ڕژێمی ڕوخاو سیاسەتی (تعریبی) بۆ ڕاگوێزان و دەرکردنی کوردان لەسەر زێدی باب و باپیریان و نیشتەجێ کردنی عەرەبی هاوردەی پەیڕە و دەکرد بۆ ئەوەی شۆڕش دروست نەبێتەوە. کەچی زۆری نەخایاند شۆڕشێکی نوێ بوە جێگرەوەی شۆڕشی ئەیلولی مەزن. لەقۆناغی شۆڕشی گوڵاندا چەندین داستان و نەبەردی تۆمارکراون بەرچاو ترینیان داستانی خواکۆڕەک بوو. چونکە ئایندەی مان و نەمانی گەلێکێکی چەوساوە و ستەم لێکراو بوو. شۆڕشی گوڵان بەسەرپەرستی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی لەناو واقعی بەرگریەکەدا ڕێنمای دەکرا. سەرکەوتنێکی وا تۆمارکراوە بوە بەربەستێکی پۆڵاین لەبەردەم قودرەت و هێزی سەربازی ڕژێمی ڕوو خاوو بۆ ئەو پەلاماردانە ڕژێمی ڕوخاو هەموو هێزە مەشق پێکراوەکانیان ناردبوو. پاش لوت شکاندنی داگیر کەران قۆناغێکی نوێ سەری هەڵدا . لە ئەنجامی سیاسەتی چەوتی ڕژێمی ڕوخاوو ڕاپەڕین سەری هەڵدا. کە ڕاپەڕین قۆناغ و سەرەتایەکی نوێ بوو، کورد بە یەک دنگ و یەک ڕیزی بەرەی کوردستانی لەدایک بوو . لەسەر داواو پێشنیازی کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو لە یاد. لەو ڕاپەڕینە زۆربەی سنورەکانی کوردستان ئازاد کرابون نیمچە ئیدارەیەکی خۆجێیی چەسپا . کۆڕە و بووە ئیرادەیەکی بەهێزی یەک گرتوو. دوو بڕیاری گرنگی ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری (٦٨٨) و بڕیاری (٩٨٦) بۆ ناوچەی دژە فڕین و نەوت بەرانبەر خۆرک ئەمش مایەی دڵنیایی پشتیوانی لە بەرژەوەندی گەلی کورد بوو، کورد خۆی ئیدارەی خۆی بەڕێوە دەبرد( ٢٠٠٣) ڕژێمی پێشوو ڕوخا ئەمەریکا پۆڵبریمەری دەستنیشان کرد وەک حاکمی مەدەنی عێراق، دواتر بابەتی فیدراڵی چەسپا بە ویستی لایەن و حکومەتی عێراقی نەبوو، بەهۆی ئەوەی عێراق فرە نەتەوەو ئاین و ئاینزایە تەوافقی سیاسی بەباشترین بژاردە دانرا بۆ چارەسەری کێشەکان. نوسینەوەی دەستور و دیاریکردنی ڕێژەی داهات پشکی هەرێم ١٧٪ ئەمەش هەر بەدڵی دەستەڵات دارانی عێراق نەبوو، کاتێک مافە سەرەتاییەکانی گەلی کوردیان بەدڵ نەبێت ئیتر شەراکەت و پێکەوە ژیانیان چۆن قبوڵە، درهێنان و فرۆشتنی نەوت و مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتیەکاندا بەهەمان شێوە بغدا ئەوەی نەدەویست. نەخاسمە بابەتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بەرەو قۆناغی سەربەخۆیی. بەڵام بوە کارتێکی ( دیفاکتۆ) بەشداریەکی چڕی گەلی کورد. دنیا زانی کورد چی دەوێ ڕێژەی بەشداری تاکی کورد چەند بوو، وە زەرەرو زیانیشی چی بوو؟ داخستنی دەروازەکان و فڕۆکەخانە و گەمارۆی ئابوری و پەلاماردانی خاکی کوردستان، هەموو ئەو ڕفتارانە هاوشێوەی دژایەتی ڕژێمی ڕوخاو بوو دژ بە گەلەکەمان. کاریگەریەکانی تاکو ئێستاش بەردەوامە، لەو قۆناغەدا ڕێزدار جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی بوە هۆکاری ڕەواندنەوەی بەستەڵەکەکان. سیاسەتی نێو دەوڵەتی خۆیان کەنار گرد. وڵاتانی چواردەورمان بەدەرفەتیان زانی قەوارەی هەرێم لە قاڵب بدەن. سیاسەتی کورد جارێکی دیکە شانسی هەستانەوەی هەبوو. گەڕایەوە ناو هاوکێشە سیاسیەکان نکۆڵی لە کارو چالاکیەکان ناکرێت ئەو هەوڵ و ماندوبونەی لە پاش ڕاپەڕین ئەنجام دراوە کۆمەڵێک دەستکەوتی بەجێن و مایەی شانازین، بەرەی کودستانی و هەڵبژاردنی پەرلەمان و تشکیل کردنی حکومەتی هەرێم، یەکێکن لە دەستکەوتەکان، ئەو یەک ڕیزیە زۆر شتی گۆڕی زۆریشی بەدەست هێنا، پێداگری بۆ مافی ڕەوای گەلەکەمان بەشداری نوسینەوەی دەستور و پێ داگری بۆ سیستەمی فیدراڵی، هاوبەشی لە بەڕێوەبردنی ئیدارەی دەوڵەت، هەرچەند لێرەو لەوێ بێ کەم و کوڕی تێنەپەڕیوە، چونکە ئەوانەی دێنە سەر دەستەڵات هەمیشە فاکتەرێکی گونجاون لەبەر بەرژەوەندیەکانی خۆیان تا جێ پێی خۆیانم پتەو دەکەن. بەڵام دواتر ڕەنگ و کرداریان جیاواز دەبێت پێداگری دەکەن کورد پابەندکەن بەو داخوازیانەی خۆیان، لەهەر خولێکی پەرلەمانی و پێک هێنانی حکومەت ئەو کێشانە سەریان هەڵداوە، زۆر بابەتی دەستوریان تێکداوە، هەنگاوە ئیجابیەکان هێشتا ماون وەک ڕیفراندۆم، کارتێکە هەمیشەییە بەهای خۆی هەیە، هەموو دنیا تێگەیی کورد یەک دەنگەو چی دەوێ، پلانی چواردەور تا ئەم ساتەوەختەش ڕۆڵ دەگێڕن تاکو ماڵی کورد درزی تێ بکەوێت، بەڵام ڕیفراندۆم سەنگی خۆی وەرگرت بۆ هەمیشە زیندوە، ئەکرێت لەهەر دەرفەت و فرسەتێک کورد بڵێ بەڵێ، ڕیفراندۆم بوە دەنگێک بۆ سەربەخۆیی. ئەم دەنگە زیندوە بۆ مێژوو.