وشكبوونی قوڕك
هۆكاری دەرەكی و ناوەوەی لەش كاریگەری دەكەنە سەر ڕێژەی دەردانی لیك لە دەم و قوڕگدا، كەمبوونەوەی دەردانی لیك هۆكارە بۆ وشكبوونی قوڕگ و دەم. نیشانەكانی وشكبوونی قوڕگ Dry throat بریتین لە: هەستكردن بە كڕانەوە یان سووتانەوەی قوڕگ، زیاد تینووبوون، نەمانی هەستی چێژكردن، گۆڕانی دەنگ، لەگەڵ گرفت لە جوین و قووتدانی خۆراك. هۆكارەكان: هەوكردنە ڤایرۆسییەكانی وەكو هەڵامەت یان ئەنفلوەنزا كە دەبنە هۆی هەوكردن لە ڕێڕەوەكانی سەرەوەی هەناسەدا، كەمبوونەوەی ڕێژەی شلەی لەش لەبەر كەم خواردنەوەی ئاو یان ڕشانەوە یان زیاد ئارەقەكەكردن، وشكبوونی هەوا و دەوروبەر یان كەمبوونەوەی ڕێژەی شێداریی هەوا، هەستەوەریی لووت، زیاد بەكارهێنانی دەنگ یان زیاد قسەكردن كە هۆكارە بۆ هەوكردنی ژێیەكانی دەنگ و قوڕقوڕاگە، كە هاوكاتە لەگەڵ كۆكە و ئازار و تەپبوونی دەنگدا، جگەرەكێشان، هەروەها زیانی لابەلای بەكارهێنانی هەندێك دەرمان.