كتێبی مه‌سرور بارزانی، هێزی داینه‌مۆی شۆڕشی كشتوكاڵی و چاكسازی و بوژانه‌وه‌ی ئابووری

كتێبی مه‌سرور بارزانی، هێزی داینه‌مۆی شۆڕشی كشتوكاڵی و چاكسازی و بوژانه‌وه‌ی ئابووری

له‌ نووسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
ساڵی 2024 چاپ كراوه‌ و به‌م زووانه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ و ده‌خرێته‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران

ئه‌م كتێبه‌ 478 لاپه‌ڕه‌یه‌ و تیایدا نووسه‌ر باس له‌ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌ بواره‌كانی پێشخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ ، چاكسازی و بوژانه‌وه‌ی ئابووری .

له‌م كتێبه‌دا به‌ روونی ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ڕوو كه‌ مه‌سرور بارزانی، جگە لەوەی خاوەن كەسایەتییەكی بەهێز و دیاری سەر گۆڕەپانی سیاسیی كوردستانە، لە هەمان كاتیشدا هەنگاوەكانی 5 ساڵی رابردووی لە ڕووی ڕوونی، ڕاشكاوی، ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵكاران و نادادپەروەری و، پێشخستنی كوردستان لە گشت جومگەكاندا ئاماژەیەكی روون و ستراتیژی بەرچاوی حكومڕانیی كابینەی نۆیەمن كه‌ مه‌سرور بارزانی سه‌ركرده‌ و داینه‌مۆی پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌م بوارانه‌یه‌ .
هه‌روه‌ها نووسه‌ر له‌و كتێبه‌دا به‌ زه‌ڵاڵی باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگ و قەیرانانەی لە بەردەم كابینەی نۆیەم دروستكران، بەڵام ئەولەویەتی سیاسەتی مه‌سرور بارزانی چاكسازیی كردەیی بوو لە گشت بوارەكاندا كه‌ رێگه‌یه‌كی سه‌خت بووه‌ بەڵام توانی گەشەپێدان و هەلی كاری زیاتر لە نێو كۆمه‌ڵگه‌دا و پێشخستنی كشتوكاڵ و ئابووریی وڵات به‌رفراوانتر و باشتر بكات

Top