نــێــچــیـــرڤــان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڤیکتۆریا تایلەر پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک کۆبووەوە و دۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15-01-2025 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له ڤيكتۆريا تایلەر، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیک و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له کۆبوونەوەیاندا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئەمریکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سياسيى عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه تاوتوێ کران؛ هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى گۆڕانكارييه‌كانى سووريا، بيروڕايان گۆڕيوەتەوە.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور و یاسا و رێککه‌وتنه‌کان، هه‌روەها جه‌ختیان لە پێویستیی پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و تێوهنهگلانى عێراق له ئاڵۆزى و پشێوييهكانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست کرده‌وه؛ ئەمەش وەکو لە راگەیێندراوەکەدا خراوەتەڕوو.