مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 14/1/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکاریی و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی ئەمنیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کرا.