ڕاكردنی بە كۆمەڵ لە پەروەردەی پیرمام بەرێوەچوو

ڕاكردنی بە كۆمەڵ لە پەروەردەی پیرمام بەرێوەچوو
لە ژێر دروشمی بەڕەنگاری شێرچەنجە دەبینەوە بەشی چالاكی وەرزشی و دێدەوانی لە بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام بەبەشداری زیاتر لە 150 قوتابی سنوری پەروەردەكە هەڵسا بە ئەنجامدانی ڕاكردنی بە كۆمەڵ بۆ قوتابیانی قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەی پیرمام، لە بارەی ئەنجامدانی ئەم چاڵاكیە وەرزشیەش مامۆستا نەعیمە بەرێوەبەری پەروەردەی پیرمام گوتی" ئەنجامدانی ئەم جۆرە چاڵاكیانە زیاتر بۆ خزمەت كردنی وەرزشی قوتابیانە لە سنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام، لە بەرنامەی ئێمەش لە داهاتوودا چەندین خوڵ و پاڵەوانێتی ئەنجام بدەین بۆ قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەكەمان كە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی و هاوكاری بەشی وەرزشییە و ئامانجمان پێشخستنی وەرزشە لە ناوەندەكانی خوێندن، ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
1-سۆنیا دێوالی-ئامادەیی سەربەنی كچان
2-نورا تالیب – ئامادەیی سەربەنی كچان
3-زەهرا عەبدولخالق- ئامادەیی بەستۆرەی كچان
4-ئامینە بورهان-ئامادەیی دوینی كچان
5-لینا مەحمود-ئامادەیی سەربەنی كچان.