بەختیاری پاڵەوانی وشوكۆنگفۆی یانەكانی كوردستان بوو

بەختیاری پاڵەوانی وشوكۆنگفۆی یانەكانی كوردستان بوو

بەختیاری پاڵەوانی وشوكۆنگفۆی یانەكانی كوردستان بوو
لە هۆڵی یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان لە هەولێری پایتەخت یەكێتی وشوكۆنگفۆی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ پاڵەوانێتی هەڵبژاردەی كوردستان لە سەر ئاستی پێشكەوتوان بەرێوەبرد، لەم پاڵەوانێتیە 13 یانەی شارەكانی كوردستان كێبڕكیان دەكرد لە سەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی یانەكان، لە ماوەی دوو ڕۆژی پاڵەوانێتیەكە یاریزانانی بەشداربوو بەردەوام لە كێبركێدابوون لە كێشە جیاوازەكان بۆ بەدەستهێنانی مەدالیای پاڵەوانێتیەكە لەم بارەشەوە هێرش عەلی ئەندامی یەكێتی وشوكۆنگفۆی كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئاستی پاڵەوانێتیەكە زۆر بەرز بوو ژمارەیەكی زۆر یاریزانانی یانەكانی شارەكانی كوردستان بەشداری ئەم پاڵەوانێتیەیان كردبوو، ئامانجمان زیاتر گرنگیدانە بەم یارییە لە شارەكانی كوردستان بۆ ئەوەی بتوانین لە داهاتوودا زۆرترین پاڵەوانێتی ئەنجام بدەین لە ئاستە جیاوازەكانن جگە لەوەش خولی جۆراوجۆر بۆ پێشخستنی ئەم یارییە ئەنجام بدەین، بەشداری كردنی 13 یانە خۆی لە خۆیدا گرنگیدانە بەم یارییە لە كوردستان، ئەوەی لە توانامان بێت ئەنجامی دەدەین بۆ سەرخستنی ئەم یارییە لە شارەكانی كوردستان. ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
1-یانەی بەختیاری
2-یانەی پێشكەوتن
3-یانەی راِنیە

Top