خولێك بۆ پزیشكی وەرزشی كرایەوە

خولێك بۆ پزیشكی وەرزشی كرایەوە

خولێك بۆ پزیشكی وەرزشی كرایەوە
كارزان كانەبی
یەكێتی پزیشكی وەرزشی سەر بە نوێنەرایەتی لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراقی لقی هەولێر بە هەماهەنگی تیپمی پزیشكی هێزەكانی سوپاسی ئەڵمانی لە هێزی نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەرێمی كوردستان خولێكی فریا گوزاری سەرەتایی پزیشكی بۆ ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكی یانەكانی سنوری پارێزگای هەولێر بەرێوەچوو، لە خولەكەدا پزیشكانی هێزەكانی ئەڵمانی كە دابەشبوون بە سەر چەند گروپێك زیاتر لە 50 ئارەزوومەندی پزیشكی وەرزشی لەم خولە بەشداربوون و فریا گوزارییەكانیان فێری بەشداربووەكانی خولەكە دەكرد، لە بارەی ئەنجامدانی ئەم خولەكەش دكتۆر هەژین تەلعەت سامان سەرۆكی یەكێتی پزیشكی وەرزشی گوتی" ژمارەیەكی زۆر لە ئارەزوومەندانی پزیشكی وەرزشی بەشداری ئەم خولەیان كردبوو بۆ ئەوەی ئەو بارودۆخەی هەندێك جار بە سەر یاریزانان دادێت لە ناو یاریگا ئەوان پێ ئاشنا ببن و بتوانن چارەسەری سەرەتایی بۆ ئەو بارودۆخانەی بكەن، ئێمەش سوپاسی هێزەكانی ئەڵمانی دەكەین بەتایبەتی دكتۆر پاتریك هاوكاری و هەماهەنگی باشی نواند بۆ ئەوەی بتوانین بە هەردوو لامان خولێكی لەم جۆرە بكەینەوە، لە هەوڵی ئەوەشین چەندین خولی تری پزیشكی بۆ یانەكان بكەینەوە بتوانین كاری باشتر بكەین بۆ شاری هەولێر.

Top