لە مێژوودا تۆپی پێ ئەمە ڕووینەداوە!
![لە مێژوودا تۆپی پێ ئەمە ڕووینەداوە!](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20250214232725_original_45.jpg )
لە مێژوودا تۆپی پێ ئەمە ڕووینەداوە!
فرحان جبرائیل
سەرۆکی ناوبژیوانانی فیفا و یوفا بیر لویجی كولینا پێشنیاری کردوە کەوا گۆرانکاری لە لێدانی سزا بکرێت!
ئەو یاریزانەی لێدانی سزا ئاراستەی گۆڵی گۆڵپارێز دەکات لە 75 % ئەگەری گۆڵکردنی هەیە، لەسەری هەمووشەوە لەکاتی لێدانی تۆپ بە گۆلپارێز بکەوێت یان تۆپ بگەڕێتەوە لای یاریزانەکە یاخود هاوتیپەکەی دەتوانن دووبارە ئاراستەی گۆڵی گۆڵپارێز بکەنەوە.
کۆلینا پێشنیاری ئەوەی کردوە لەکاتی لێدانی سزا، ئەگەر تۆپەکە بە گۆڵپارێز بکەوێت یاخود تۆپەکە بە ستونەکانی گۆڵ بکەوێت، ڕاستەوخۆ یاریەکە دەوەستێت و تۆپەکە دەبێتە مالی گۆل.