گرینگی بەشداری نێچیروان بارزانی لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی میونشن

(*)
میوانداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک کەسایەتییەکی نێودەوڵەتی لە کۆنفرانسی ئەمنی میونشن، هەنگاوێکی گرنگە کە ڕۆڵی هەرێم لە بواری ڕامیاری و ئەمنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی پیشان دەدات، لە کاتێکدا کە ڕۆژهەڵاتی ناوین ڕووبەڕووی چەندین ململانێی ئەمنی و ڕامیاری دەبێتەوە.
کۆنفرانسی ئەمنی میونشن پلاتفۆرمێکی بەرزە کە سەرکردەکانی جیهان و بەرپرسانی دەسەڵاتدار بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشە ئەمنییەکانی جیهان کۆدەکاتەوە، بەشداریکردنی نێچیروان بارزانی لەم کۆنفرانسە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە. گرینگی ئەم بانگهێشت کردنە دەتوانرێت لە چەندین ڕوەوە باسی لێوە بکرێت.
ددان پێدانی نێودەوڵەتی بە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان: بەشداری سەرۆکی هەرێم ئەوە دەردەخات کە ڕۆڵی هەرێم وەک یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکان لە ئاستی نێودەوڵەتی لە دۆزینەوەی ئارامی لە ناوچەکە دەناسێت، بەتایبەتیی لە ململانێ لەگەڵ تیرۆر و بەڕێوەبردنی کێشەی پەنابەران بە یێکەوژیانی ئایین و ئایینزاکان لە هەرێمی کوردستان و نموونەیەک بۆ پێکەوە ژیان لە ئاستی جیهان.
پتەوکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان: ئەم بەشدارییە پێگەی هەرێم لە ڕووی نێودەوڵەتی بەرز دەکاتەوە، و دەتوانێت دەریچەیەکی تر نوێ بۆ پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بکاتەوە بە تایبەتیی کە کورد توانیویەتی لە ڕووی ئابوورییەوە دەریچەیەک بیت بۆ وەبەرهێنانی کۆمپانیاکان لە ئاستێکی نێودەوڵەتی و ترانزێت هەناردەکردن کالا و بازرگانی بیت.
گفتوگۆکردن لەسەر کێشە ناوخۆیییەکان: سەرۆکی هەرێم دەتوانێت ئەم هەلە بەکاربهێنێت بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی هەرێم دەبێتەوە، وەکوو پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا، کێشەی دابەشکردنی سەرچاوەکان، و بارودۆخە ئەمنییەکان بە تایبەتیی کە لە ئێستادا کێشە و ملولانێکانی حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ هەرێم لە لوتکەدایە و هەر جارەو بە بیانۆیەک هەوڵی گوشار خستنەوەی هەرێمی کوردستان دەدات.
پتەوکردنی خۆبەڕێوەبەری: بەشداریکردن لەم جۆرە کۆنفرانسە نێودەوڵەتییانە دەتوانێت ڕۆۆلی هەرێم لە گفتوگۆکانی داهاتوو لەسەرخۆبەڕێوەبەری و مافەکانی خەڵکی کورد بەهێز بکات. هەروەها دەتوانیت هەنگاوەکی باشی لۆبی کردن لەو بوارەدا بیت.
بە گشتی، بانگهێشت کردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی ئەمنی میونشن هەنگاوێکی ئەرێنییە کە گەشەسەندنی ڕۆڵی هەرێم لە بواری ڕامیاری و ئەمنی نێودەوڵەتی پیشان دەدات.
(*)
مافناس و ماستەر لە یاسای گشتی

