هه‌ڵوێستی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی

هه‌ڵوێست و به‌ده‌نگه‌وه چونی جوتیارانی گوندی شه‌ناغه له ده‌ورو به‌ری كه‌ركوك. ئه‌نجام هاتنه سه‌رخه‌ت و گوێگرتن و دیالۆگی لێ هاته به‌رهه‌م بوه هۆكاری ڕه‌واندنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزیه‌كان. ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێ كه‌وته‌وه بوه‌ته مایه‌ی خۆشحاڵی خه‌ڵكی سنوره‌كانی ماده‌ی (140) كورد ته‌جروبه‌یه‌كی مێژویی هه‌یه له دانوستان و ڕێكه‌وتن و واژۆكردن. كه‌چی هێشتا ڕكه‌به‌ره‌كانی وه‌كو پێویست نه‌ناسیوه. لەپاش هەموو بڕیاردان و ڕێک کەوتن و تێگەیشتن لەپاش واژۆکردن بەپێی هه‌موو پێوەرێكی مرۆیی و ئه‌خلاقی و سیاسی دەبێت هەنگاو بەهەنگاو ئەو ڕێکەوتنە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت. بەڵام بەداخەوە لەوەتی سیاسەت لەعێراقدا هەیە ڕێکەوتن لە کاتێکدا دەکەن ئەوان لە کەوتن و بێ هیوایدابن . ئەوش تەنها بۆ مانەوە و بەرژەوەندی خۆیانه. دواتریش پابه‌ند نابن به ڕێكه‌وتن و خۆیان ئه‌دزنه‌وه یا دوای ئه‌خه‌ن. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەگشتی ئەبێت دەستێکت هه‌ڵگری قەڵەم بێت بۆ واژۆ كردن بەو دەستەکەت چەکێکت پێبێت بۆ به‌رگری و چه‌سپاندنی ڕێكه‌وتنه‌كان. بۆ هەرشوێنێ ڕێکەوتن دەکەیت هێزت بەرامبەر هێزی نەیار هەبێت ئەوکات دەتوانیت هیچ نەبێ بڵێی مافمان پێشێل ناکرێت. تازەترین ڕوداوەکانی سنوری کەرکوک و دەوروبەری و به دیاری کراوی جوتیارانی گوندی شه‌ناغە. ئەو ڕاستیانە دەرئەخات کاتی تەنگانە و پشتیوانی کردن کێ خەمخۆر و دڵسۆزی گەلەکەیه‌تی. لە ئاشتی و فەرحانەت زۆرکەس خۆی وا پیشان ئەدات بوەتە کۆڵەکە و چەتر بۆ نیشتمان. کەچی لەهەرکوێ و جێگایەک کارەساتێ سەرهەڵبدات دەبیني نەک کۆڵەکە بەڵکو خه‌ریكه دیواره‌كه پاڵ ئه‌دات تاكو بيڕوخێنێ. یا خەریکی فیتنەیی و بریندارکردنی جەستەی نیشمانە. زۆر شت هەن کە زمانیان نیە بدوێن ئەگینا ئه‌مانه دەهاتنە گۆ (ڕاستگۆیی , متمانە , خیانەت , زوڵم , ستەم , خۆفرۆشی , نۆکەری). ئەگەر چی نایەنە گۆ بەڵام ئەمانە سنوریان هەیە. وەک کوردەواری دەڵێ مەنجەڵ پڕ بوو لێی دەڕشێ. پەندێکی جوانە بۆ کەسانێک تێبگەن چی دەڕژێ؟ بێگومان جارێ دوان سیان خەڵک لەو چەواشەکاریانە تێدەگات. هەربۆیە پێویست دەکات لەبەر جەماوەرەکەت کە بڕوایان لەق نەبێت ڕێگە مەدە مەنجەڵەکانت سەربکات. چونکە ڕۆژ بەڕۆژ وەک نەخۆشی کوشندە لاشە بێ هێزو ماندو ئەکات. خێرە بۆ هەر دژایەتیەکی کوردستان کە خۆتان نەخشەتان بۆ کێشاوە خۆتانی لێ کەڕو لاڵ ئەکەن. پارتیەکان بۆ هێندە بە پەرۆشەوە بە بڕوا‌و عەقیدەوە پارته‌كه‌یان خۆش ئەوێت. چونکە لەکوێ دژایەتی ومه‌ترسی بۆ سه‌ر کورد‌و کوردستان و خاک سەر هەڵبدات ئەو شەرەف و دەس کەوتە لەدەس نادات و ئەیکەن به باکگراوندی مێژوی حزبەکە. ئەمە نیشتمان پەروەریە و هەڵوێستی تەندروستە. بینیمان چۆن ئامادە باشی کرا و بەدەنگەوە چون و هاتنە سەر خەتی زۆربەی کەناڵەکانی پارتی به تايبه‌ت ڕێزدار جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی. بێگومان بەم هەنگاوانە پارتی هەمیشە پێشەنگ ئەبێت ڕوی ڕاستەقینەی گشت لایەنە سیاسیەکان لای خەڵک ئاشکرا ئەبێت. کێ پارێزەری مێژو خەبات و خوێنی شەهیدان و ڕەنجی پێشمەرگە و خاک و نیشتمانە. وای لێ هاتوە هەموو کوردستان داگیر بکرێت دژەکان بەخەیاڵیاندا نایەت. ئەگەر ڕۆژێک ڕێگەی چەند مەرزێک دابخرێت دنیا سەرە و ژێر ئەکەن. خەڵک خەبات و پێشمەرگایەتی و خوێن ڕشتنی بۆ گیرفانی ئێوە نەکرد. گروپێک بەناو کورد لەبەغدان له زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانن ئه‌وه‌ی بەرژەوەندی کوردی تیابێت ئەوان دژی ئەوەن. ئەگەر بابەتێک وه‌ك خاڵی لاوازی كورد لە هەرێم هەبێت دەست و برد دەیگەیەنن بە بەغدا . لەگەڵ گروپێکی لەیاسا دەرچو هاو ئاهەنگن بۆ لێدان لە پێگەی هەرێم. ئەو عێراقە لە زاخۆ تا فاو لافاوی گەندەڵی ناوچەکانی خوارو ناوەڕاستی عێراقی تەنیوە. ئەمانە فزه‌یان لێوه نایه‌و تەنها چاویان لەسەر هەرێمە. کاکە ئەو قەڵایەی ئێوە نەک دەڕوخێ ڕوخاوە. ئێ بای ئەوە ئاوی ڕوتان بهێڵنەوە لەقۆناغێکی دیکە ڕوتان بێ دەرکەون. یا ئامانجتان ئەوەیە پارتی تێوە بگلێنن و سەرقاڵی بکەن خەیاڵتان خاوە زۆر کەسانی پێش ئێوە لە ئێوە ئاقڵتر خۆیان تاقی کردەوە و دۆڕان و لەدوایدا بە ئاقڵی و چوار مشقی لێی دانیشتن. زۆر جار لەهەموو تەمه‌نی مرۆڤدا لەوانەیە یەک هەڵکەوتەی بۆ بێته پێش کە ببێتە دەنگدانەوە و ناوبانگی و ناسینی نمونەی جوتیارەکەی گوندی شه‌ناغه هه‌ڵوێستێكی كوردانه‌ی نواند بوو به مێژوو بۆی. هەندێ کەسیش هەیە ناناسرێت خراپه‌كار بوه نمونەی میرابۆ كه سه‌رۆكایه‌تی شۆڕشی فەرەنسای ده‌كرد پاش نەمانی دەرکەوت خیانەت کاربوە هەربۆیە لە لایەن گەلی فەرەنساوه بڕیاردرا لەقەبرسانی پیاو چاکان دەریکەن و بیبەنە قەبرسانی دزو خراپەکاران. ئه‌بێ چه‌ند میرابۆ له وڵاتی ئێمه‌دا به‌ناوی كوردایه‌تیه‌وه خۆڵ بكه‌نه چاومان و خزمه‌تی خزمه‌تكاره‌كه‌ی ئاغايان بێت.