پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانى هەرێمى کوردستان بەرەو لووتکەیە

رۆژ بە رۆژ ئاستى پەیوەندییە سیاسى و دیپلۆماسى و ئابوورییەکانى هەرێمى کوردستان بەرەو ئاستێکى زۆر باش و سەرکەوتوو هەنگاو دەنێت ، سەردان و بانگهێشتە فەرمییەکان لە سەر ئاستى ناوچەکە و وڵاتانى جیهان و بەشداریکردن لە لە کۆڕبەند و کۆنفرانس هەرێمایەتى و جیهانییەکان لە بوارە جێاوازەکانى وەک ئابوورى و سیاسى و کەشوهەوا لە ئاست سەرۆک و سەرکردە و شاندى بەرزەکان ئاماژەیەکى روونن بە سەرکەوتنى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و بەهێزتربوونى رۆڵ و کاریگەرى کوردستان ، هەڵبەتە ئەندازیارى ئەو پەیوەندییە دیپلۆماسییانە لە رابردوو و ئێستاشدا بارزانییە .
هەرێمى کوردستان وەک قەوارەیەکى یاسایی و دەستوورى بووەتە خاوەن سەنگ و پێگە و ناوەندێکى گرنگ بەتایبەتى کە لە رووى جوگرافیا و ئابووریی و کانزاییەوە ناوچەیەکى گرنگ و ستراتیژییە ، هەر بۆیە ، مەسروور بارزانى ، سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان بە هەوڵ و تێکۆشانى خۆى رۆڵى بەرچاو و گرنگى بینیووە و وایکردووە کە سەرنجى وڵاتانى ناوچەکە و جیهانى بەلایی خۆیدا راکێشاوە ، بەتایبەتى لەماوەى 5 ساڵى رابردوو ، بە شێوەیەکى فەرمى بانگێهشت و بەشدارى لە کۆنفرانس و کۆڕبەند و کۆبوونەوەى گرنگى لەگەڵ وڵاتانى زڵهێزى جیهان و ناوچەکە سازکردووە ، لەو کۆبوونەوانەشدا توانیوێتى زۆر سەرکەوتووانە ، پەیوەندى نوێ و بەهێز و هەماهەنگى و کارى هاوبەشى دروستکردووە .
هەروەها هەرێمى کوردستان توانیوێتى لە رووى دروستکردنى پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانى بەتایبەتى لە ڕووى ئابوورییەوە کاریگەرى ڕاستەخۆیی لە سەر پێشکەوتن و گەشەسەندنى ئابوورى هەرێم و پتەوکردنى ئابوورییەکى هەبووە ، بەهێزتربوونى ئاستى پەیوەندییەکانى لەگەڵ وڵاتانى کەنداو بەتایبەتى هەر دوو وڵاتى میرنیشینى یەکگرتووى ئیمارات و میرنیشینى قەتەر، وایانکردووە جگەلە پەیوەندییە سیاسى و دیپلۆماسییەکان ئاستى پەیوەندییە ئابووریی و بازرگانی و بوارەکانى تریش بگاتە لووتکە ، ئەوەش وایانکردوە هەرێمى کوردستان بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونى گەشەسەندنى ئابووریان زیاتر هەرێمى کوردستان بەرەو ئاوەدانى و گەشەسەندوویی زیاتر ببات .
هەموو ئەو هەوڵە سیاسى و دیپلۆماسییانەى سەرۆکوەزیرانى کوردستان ، وایانکردووە کە ، رۆژ بە رۆژ ویستى وڵاتان بۆ بەستنى پەیوەندى لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەهێزتر بکەن ، بە دەیان کۆمپانیا ناودارى جیهانى و ناوچەیی سەردانى هەرێمى کوردستان بکەن و پەیوەندییە بازرگانییەکانیان پتەوتر بکەن و كارى وەبەرهێنان و بەشداربن لە پرۆسەى پێشکەوتن و گەشەپێکردنى کوردستان .
هەروەها هەرێمى کوردستان بە جیاوازى لە گەڵ ناوچەکانى باشوورى و ناوەڕاستى عێراق ، هەم لە ڕووى سەقامگیرى و ئاشتى و پێکەوەژیان و هەمیش لەڕووى ئەو سەروەتە کشتوکاڵى و نەوت وکانزایی و گونجاوبوونى لە ڕووى گەشتیارییەوە وایکردووە کە خواستى وڵاتانى ناوچەکە وجیهان بۆ کارى پێکەوەیی زیاتر بەرەو پێشەوە بروات، کە ئەمەش خۆى لە خۆیدا بۆ گەشەسەندنى ئابووریی و پەپوەندییەکانى هەرێمى کوردستان گرنگ و کاریگەرە .
ڕاستە هەرێمى کوردستان جارێ دەوڵەتێکى سەربەخۆ نییە ، بەڵام وەک قەوارەیەکى دەستوورى لە عێراق ، خاوەن ژمارەیەکى بەهێز و دیارە و ئاستى پەیوەندییەکانى زۆر و بەرچاوە، ئەوەش وادەکات لە ئێستا و داهاتووشدا پەیوەندییەکانى لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە و جیهانیش بەهۆى ئەو شوێن و ئارامى و ئاشتى و پێکەوەژیان و سەقامگیرییە زیاتر بەرەو گەشەسەندوویی زیاتر هەنگاویی ناوە.