نوێنەرایەتیکردنی ئیرادەی کوردستانیان لە میونشن

(*)
لە کۆنفرانسی ئاساییشی میونشن، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی چەندین دیداری لەگەڵ سەرکردەی وڵاتان ئەنجامداوە و لە دیداری ئەمڕۆی سەرۆکی هەرێم لەگەڵ ئالار کاریس، سەرۆکی ئیستۆنیا لە کۆنفرانسی ٢٠٢٥، بووەوە. سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نوێنەرانی ئەستۆنیا تیشکیان خستە سەر ڕۆڵی هاوپەیمانییەکان لە ڕێگری لە گەڕانەوەی داعش، بەتایبەتیی دوای زیادبوونی هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش و هاوکار و هەماهنگی لە زۆر بواری گرینگ بە لە بەر چاو گرتنی ڕۆڵی سەرۆکی هەرێم لە درووستکردنی ئەو پەیوەندییە سەرکەوتووانە تیشک دەخەینە سەر کۆمەڵەک لەو چالاکییانەی دەوڵەتی ئیستۆنیا:
١. بەشداری سەربازی و ڕاوێژکاری لە شەڕی دژی داعش
ئەستۆنیا نزیکەی ١١٠ کەسی سەربازی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە، ئەرکیان پاراستنی شوێنە سەربازییەکان (وەکوو فڕۆکەخانەی هەولێر) و دابینکردنی ئاساییش بۆ ڕاوێژکاران لە کارە دەرەکییەکان و وەڵامدانەوەی خێرا بۆ هێرشە تیرۆریستییەکان. هەروەها ئەستۆنیا بەشداری لە پڕۆسەی "ئۆپەراسیۆنی ئینھیرێنت ڕیزۆڵڤ" دەکات کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت، و تیشک دەخاتە سەر ڕاهێنانی هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە و بەهێزکردنی ئاساییی هەرێمی.
٢ ڕاهێنان و درووستکردنی توانای ئاساییشی
ئەستۆنیا ڕاوێژی سەربازی تایبەتیی بۆ بەهێزکردنی پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش پێشکەش کردووە ، بە تایبەتیی لە بواری تەکتیکی مۆدێرن و شەڕی دژی تیرۆر. هەروەها ئەستۆنیا لە ڕێکخراوی ناتۆ بەشداری لە پڕۆژەی ڕاهێنانی عێراق (NMI)، لە ڕێگەی ناردنی ئەفسەرە پسپۆڕەکان بۆ درووستکردنی توانای ئاساییشی عێراقییەکان، وەکوو ڕاهێنانی ڕاهێنەران و پەرەپێدانی پێکهاتە ئاساییشییەکان.دەکات
٣. هاوکاری تەکنەلۆژی و حکومەتی ئەلیکترۆنی
هەرێمی کوردستان ئەزموونی ئەستۆنیا لە بواری "حکومەتی ئەلیکترۆنی" و "گۆڕینی دیجیتاڵی"، بەرز دەنرخێنن و نوێنەرانی هەرێم چوونەتە تالین بۆ لێکۆڵینەوە لەم نموونانە. هەروەها ئەستۆنیا پشتیوانی لە دامەزراوەکانی هەرێم لە دژی گەندەڵی و درووستکردنی دامەزراوەکان بە هۆکاری تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دەکات.
٤. پشتیوانی سیاسی و دیپلۆماسی
ئەستۆنیا هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر هەرێمی کوردستانی ئیدانە کردووە، وەکوو هێرشە مووشەکییەکانی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٤ لە هەولێر، و پاڵپشتی خۆی بۆ قوربانییەکان ڕاگەیاندووە. هەروەها سەرۆکی ئەستۆنیا ئالار کاریس لە ساڵی ٢٠٢٤ یەکەم گەشتی فەرمی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجامدا، و ستایشی پێشکەوتنی ئابووری و سیاسیی هەرێمی کوردستانی کردووە.
5. پشتیوانی لۆجستیکی و دارایی
ئەستۆنیا یارمەتیی لۆجستیکی بە هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە داوە، لەنێویاندا سیستەمی پەیوەندیی پێشکەوتوو و ئۆتۆمۆبێلی پێشکەوتووی شەڕ لە جۆری باجەر.
پشتیوانی ئەستۆنیا لەسەر سێ بابەتی سەرەکی سنووردار دەبیت: سەربازی (ناردنی هێز و ڕاهێنان)، تەکنەلۆژی (گواستنەوەی ئەزموونە دیجیتاڵییەکان)، و سیاسی (بەهێزکردنی هاوپەیمانییە نێودەوڵەتییەکان). ئەم پشتیوانییە بەشێکە لە ستراتیجییەکی فراوانتر بۆ بەهێزکردنی ئاساییشی هەرێمی و شەڕی دژی توندڕەوی، لەگ لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.
(*)
ماستەر لە یاسای گشتی

