گەندەڵی ئیداری و پەرتەوازە بوونی کۆمەڵگا

دیاردەی گەندەڵی ئیداری و دارایی بە بەڵایەکی کوشندەیی لە کۆمەڵگا دادەنرێت، ئەم دیاردەیە هەر لە کۆنەوە بوونی هەیە وەنیە تازەبێت لە هەموو سەردەمەکان ولە هەموو حکومەتەکاندا بوونی هەیە وتا ئێستاش زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بوونی هەیە لە هەموو کۆمەڵگاکاندا، تا ئەمڕۆش بەردەوامی هەبووە
سەرهەڵدان و بەردەوامبوونی ئەم دیاردەیە پەیوەستە بە خواستی مرۆڤەوە بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی ماددی و مەعنەوی، بەڕێگەی نایاسایی و زۆر بەداخەوە لە کۆمەڵگای ئێمەدا بوونی هەیە، زۆریش بەربڵاوە،بەتایبەتی لە دامەزراوە حکومییەکاندا زۆر بە ڕوونی بەدی دەکرێت، بەو پێیەی هۆکاری کێشە ئابوورییەکانیان و دواکەوتنیان، و بووەتە لەمپەڕ لە ڕێگای پێشکەوتن
زۆرێک لە کۆمەڵگا مۆدێرنەکان هەوڵیان داوە بۆ ڕزگاربوون لەم بەڵا کۆمەڵایەتییە، و تاڕادەیەکیش ڕزگاریان بووە، چونکە وەک بەربەستێک لەبەردەم گەشەسەندنی بنیاد نانی کۆمەڵگایەی دروست دادەنرێت.
ئەو کۆمەڵگایانە وەستاون لە گەشەکردن هۆکارەکەی بڵاوبوونەوەی گەندەڵیە ئەویش جۆری زۆری هەیە، بەتایبەتی لەووڵاتی ئێمە ئەویش بریتیە لە خراپ بەکارهێنانی ئەوپلەو پۆستەی کە بەهەزار دەست ماچ کردن خزم خزمێنە تا بەوشوێنە بگات ئەویش بۆخزمەت کردن نەوەک بۆ مەبەستی تاکە کەسی، یاخود دەستە و تاقمێک
بێگومان ئێستا گەندەڵی بۆتە نەخۆشیەکی کوشندە و بەربڵاو وترسناک و گەندەڵ کاران کەوتونەتە گیانی کۆمەڵگە و نیشتیمان و کاریگەری نەرێنی هەیە و ئەو ڕۆناکیەی کەهەبوو بەسەر ڕەوڕەوی پێشکەوتن بوەستێت بووە هۆی لەکەداربوونی هەموو کورد، و دروستبوونی درزێک لە بناغەی دەوڵەتدا بۆیە پێویستە هەڵوەستەیەک بکەین لەسەر لێپێچینەوەی گەندەڵەکان بە شێوەیەکی توند و ڕێگری لەم کارە دزیوانەو نابەرپرسیارانە و کەمکردنەوەی دەسەڵاتی سیاسی یان ئابووری یان کۆمەڵایەتی کەمبکرێتەوە هەرچەندە لە کابینەی نۆیەم سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان پلانی هەبوو کە ئەو گەندەڵیانە بنبڕ بکات بەڵام بەهۆی ئەوەی پاڵپشتیەکی تەواو نەبوو بۆ کابینەکەی لەلایەن حزبە بەشدار بووەکان بۆیە تا ئێستاش بەردەوامی هەیە ئەو پلانە چەقبەستوو نبووە هەربۆیە ئامانجی سەرۆکی حکومەت بگاتە ئامانج کە دەکەونە ژێر دەسەڵاتی ئەوکەسە تا نەتوانێت بەردەوام بێت لە گەندەڵیی و بەرتیل وەرگرتن و دەست بردن بۆ پارەی گشتی و دورکەوتنەوە لە فریودان، و بێزارکردنی خەڵک لە ڕێگەی حیساب بۆکردن
گەندەڵی جۆری زۆرە، لەوانە کاریگەرییەکی نەرێنی گەورە و گشتگیری دەبێت لەسەر دەوڵەت، و هەشیانە لەسەر ئاستی کۆمەڵگە و تاکەکان کاریگەری هەیە، گەندەڵی هەر جۆرێک بێت دەبێت بە هەموو شێوازەکان هەوڵی نەهێشتنی بدرێت، جۆرەکانی گەندەڵی، گەندەڵی گەورە ئەم جۆرە گەندەڵیە لەسەر ئاستی کۆمەڵەکان یان تاکەکان دەبێت و پێویستە بەردەوام چاوی لەسەر هەڵنەگرین بەردەوام تێبینیمان لەسەر هەبێت تا بتوانین بەسەریاندا زاڵبین کاریگەرییەکەی گەورەیە لەسەر ئاستی دەوڵەت و کۆمەڵەکان، ئەم جۆرە گەندەڵییانە بە گشتی کۆمەڵە کەسێک بەشدار دەبن تیایاندا کە بەرژەوەند تاکە کەسی پێش هەموو بەها باڵاکان دەخەن و نیشتمان و میلەت دەکەنە قوربانی دەستکەوتی خۆیان.