زاخۆ بووە پاڵەوانی باسكەی یانەكانی كوردستان

زاخۆ بووە پاڵەوانی باسكەی یانەكانی كوردستان
بە سەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی تۆپی باسكەی كوردستان لە هۆڵی یانەی ئەكاد لە پارێزگای هەولێر یاری كۆتایی خولی باسكەی یانە نایابەكانی كوردستان لە نێوان هەردوو یانەی ئاسۆ و زاخۆ بەرێوەچوو، ئەم خولە بۆ ماوەی مانگێگ یارییەكانی بەردەوام بوو لە نێوان حەوت یانەی بەشداری بووی خولەكە، سەرئەنجام هەردوو یانەی ئاسۆی شاری هەولێر و زاخۆ خۆیان گەیاندە یاری كۆتایی، لە یاری كۆتایشدا هەردوو یانە رووبەڕووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو تیپ بە درێژایی ماوەی یارییەكە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و كێبڕكیان دەكرد لەسەر كۆكردنەوەی خاڵ لە یارییەكەدا، زاخۆییەكان توانیان بە لێهاتووی خۆیان و ماندوو بوونی زۆر ئامادەكارییەكانیان كە بەشدارن لە خولی عێراقی، توانیان یارییەكە بە سوودی خۆیان بە كۆتایی بهێنن بە ئەنجامی (89-67)خاڵ،لە كۆتایشدا خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانان و تیپە سەركەوتووەكان دابەشكرا.