نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ، كۆبووه‌وه.

پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2025/2/22 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرنگترين پرس و بابه‌ته‌كان له‌سه‌ر ئاستى نيشتمانى، گرنگيى به‌رده‌واميى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه هاوبه‌شه‌كان و به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت له هه‌موو كه‌رت و بواره‌كاندا تاوتوێ كران، به‌تايبه‌تى پاش په‌سه‌ندكردنى دوايين هه‌مواركردنه‌وه‌ى ياساى بودجه‌ى گشتيى فيدراڵى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، به جۆرێك خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌نديى نيشتمانى بكات، ئابووريى وڵات به‌هێزتر و پێداويستييه‌كانى دابين بكات.
هه‌ر له‌و ميانه‌دا هه‌ردوولا داكۆكييان له‌سه‌ر پێويستيى خێراكردنى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌لايه‌ن كۆمپانيا نه‌وتييه‌كانه‌وه له هه‌رێمى كوردستان و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌يهانى توركييه‌وه كرد كه به خێرى ته‌واوى عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو پرسه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و به‌رده‌واميى په‌يوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگى و هاوكاريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵ له هه‌موو ئاسته‌كاندا كرده‌وه كه خزمه‌ت به گه‌شه‌پێدان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى و چه‌سپاندنى سه‌قامگيرى له ته‌واوى وڵات‌دا بكات.
دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
