سەرۆک بارزانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوە، هەردوولایان گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەكە کرد.

ڕۆژی شەممە 22ـی شوباتی 2025 لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق كرد.
بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەكە كرا، هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئێران و ڕێككەوتننامە ئەمنییەكەی نێوان هەردوولا و دەرئەنجامەكانی خرایە بەر باس و هەڵسەنگاندن.
