پرۆفیسۆر دکتۆر سەیوان بارزانی لەلایەن زانکۆی لیوناردۆ دی ڤینشی دوو بڕوانامەی پایەبەرزی زانستی پێ بەخشرا …

پرۆفیسۆر دکتۆر سەیوان بارزانی لەلایەن زانکۆی لیوناردۆ دی ڤینشی دوو بڕوانامەی پایەبەرزی زانستی پێ بەخشرا …


لەشاری فلۆرانسی هەرێمی تۆسکانی لە ئیتالیا دکتۆر سەیوان بارزانی لەلایەن زانکۆی لیوناردۆ دی ڤینشی دوو بڕوانامەی پایەبەرزی زانستی پێ بەخشرا بڕوانامەی یەکەم مامۆستای فەخری لەپەیوەندی دیبلۆماسی نێودەوڵەتی ، بڕوانامەی دووەم دکتۆرای فەخری لەبواری فەلسەفە و سیمۆلۆجیایی دیبلۆماسی .
لەمەراسیمی ڕێزلێنان و بەخشینی هەردوو بڕوانامەکەدا کورتەیەک لەژیانی سیاسی و دیبلۆماسی پرۆفیسۆر دکتۆر سەیوان بارزانی خرایە ڕوو کە ڕۆڵی هەبووە لەگفتوگۆی نێوان ئاین و گروپ و نەتەوە جیاجیاکانی جیهان و شارەزایەکی تایبەتیشی هەیە لەچۆنیەتی دروستکردنی پەیوەندی و هەمەهەنگی نێوان فەرهەنگ و کەلتوری هەردوو وڵاتی ئیتالیا و عێراق و هەرێمی کوردستان.
سەرۆک و بەرپرسانی زانکۆی لیوناردۆ دی ڤینشی هەوڵەکانی پرۆفیسۆر سەیوان بارزانی یان بەرز نرخاند لەئاشنا کردنی دۆزی کورد و نزیک کردنەوەی دیدو بۆچونە زانستی و توانا زانستیەکانی تاکی کورد و نزیکی و لێکچووی زۆر تایبەت مەندی نێوان هەرێمی تۆسکانی و هەرێمی کوردستان.
زانکۆی لیوناردۆ دی ڤینشی یەکێکە لەزانکۆ هەرە بەناوبانگەکانی لەهەریەک لەوڵاتانی سویسراو ئیتالیا و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا ڕۆڵ دەبینێ لە بواری زانستی پزیشکی و پەیوەندی نێودەوڵەتی دیبلۆماسی و ناساندنی توانای کەسایەتیە دیارەکانی جیهان و خەڵات کردنیان.
پرۆفیسۆر دکتۆر سەیوان بارزانی جگە لەوەی بەکالیورێس و ماستەرو دکتۆرای لەزانکۆی سۆربۆنی فەڕەنسی هەیە هاوکات ئەمە جاری دوومە لە زانکۆ و ناوەندە زانستیە باڵاکانی وڵاتی ئیتالیا پلەی زانستی هاوشێوەی پرۆفیسۆری و دکتۆرای فەخری زانستی پێ ببەخشرێ وەک کەسایەتی دیبلۆماسی ساڵ .
سەیوان سابر بارزانی نەوەی سەرۆکی کۆچکردوو مستەفا بارزانی نەمرە ساڵانێکی زۆرە لەبواری دیبلۆماسیدا کار دەکات ، لەوانە نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لەپاریس لەپایتەختی فەڕەنسا ، نوێنەری هەرێمی کوردستان بووە لەپاریس بالێوزی عێراقی فیدڕال بووە لەئیتالیا ، هۆڵەندا، پورتوگال ، ئێستاش بەردەوامە لەئەرکی دیبلۆماسی وەک بالێۆزی عێراقە لەڕۆمای پایتەختی ئیتالیا، سەنمارینۆ، مالتا.

پرۆفیسۆر دکتۆر سەیوان بارزانی لەلایەن زانکۆی لیوناردۆ دی ڤینشی دوو بڕوانامەی پایەبەرزی زانستی پێ بەخشرا …
Top