سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا لەکاتێکى هەستیاردا
22 ساڵ پێش ئێستا گەلى کورد و سەرکردایەتى سیاسى کوردستان بەو ئومێدە عێراقى نوێ و فیدڕاڵیی بونیاتنا ، تاکو بتوانێت لە نێو ئەو دەستوور و هاوبەشییەى کە مافەکانى گەلى کورد بەتایبەتى خاک و ماددەى 140ى دەستوورى هەمیشەیی ، هەر ئەو هۆکارەش بوو گەلى کورد بەشدارى پرۆسەى سیاسى عێراقى نوێى کرد ، بەڵام زۆرى نەخایاند کە جارێکى تر وەک نەریتى ڕژێمەکانى رابردوو هەنگاو بەهەنگاو لە بەڵێنەکانیان پاشگەز بوونەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا گوشارەکانیان دژ بە هەرێمى کوردستان و دەستوەردانەکانیان بۆ پەرش وبڵاوکردنى نێوماڵى کوردستانی بەڕێگەى هەندێک سیناریۆ و بەکارهێنانى هەندێک لایەن لە نێوخۆى کوردستان زیاتر کردووە لەگەڵ بڕینى مووچە و بودجەى کوردستان لەماوەى 10 ساڵى رابردوو و هێرش وپەڵاماردان بۆ سەر هەرێمى کوردستان و جێبەجێ نەکردنى دەیان ماددەى دەستوورى و ڕێگریکردن لە فرۆشتنى نەوتى کوردستان وەک مافێکى رەوا و دەستوورى .
لە ئێستاشدا کە ناوچەکە بە رەوشێکى هەستیار دا گوزەر دەکات ، زۆر گرنگە گشت هەنگاوەکان بە ئاڕاستەى کوردایەتى و نیشتیمانپەوەرى بێت و دیدار وکۆبوونەوەکانى سەرۆکوەزیرانى کوردستان مەسروور بارزانى لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان و ئینجا سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان نێچیرڤان بارزانى بۆ بەغدا و دیدارى و کۆبوونەوەکانى پێمان دەڵێن کە ، کاتى ئەوە هاتووە ئەم قۆناغى بەتایبەتى لە بەغدا بەکوردایەتی نەک حزبایەتى و یەکدەنگ و هاوهەڵوێست بین لە سەر گشت بابەتە نەتەوەیی و مافەرەواکانمان بەدەست بهێین . ناکرێت چیتر دەستوور پاشگوێ بخرێت ، کاتى ئەوە هاتووە کە بەتەواویی جێبەجێ بکرێت ، دەبێت سیستەمى حکومڕانى عێراق بە کردەوە فیدڕاڵى و هاوبەشى بێت .
بۆیە، ئەم سەردانى نێچیرڤان بارزانى ، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا و دیدارى وکۆبوونەوەى لەگەڵ گشت لایەنە سیاسییەکان ، جوڵەیەیەکى ستراتیژى و دیپلۆماسییە لەکاتێکى گرنگ و هەستیاردا و بەتایبەت کە باندۆرى زۆرى دەبێت لە سەر ئایندەى پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدا ، لەکاتێکدا دەسەڵاتدارانى بەغدا نەک تائێستا پابەندى ڕێککەوتننامەى و بەڵێنەکانیان و دەستوورن نەبوونە بەڵکو ئێستا کاریان گەیشتۆتە بڕینى ماف و شایستەى مووچە وبودجەى خەڵکى کوردستان ، کە ئەمەش خۆى لە خۆیدا فشار و کارتێکى عێراقە دژ بە هەرێمى کوردستان و وایکردووە کە متمانە و گرژى لە نێوان هەرێمى کوردستان و عێراق زیاتر گرژ و قووڵتر ببێتەوە و فیدڕاڵییەتى عێراق بخاتە مەترسییەوە
ئەوەى ئێستا دەسەڵاتدارانى عێراق بە ناوى قەیرانى دارایییەوە دژ بە کوردستان دروست دەکەن ، تەنها پاسا و سیناریۆیەکە ، دەرخەرى ململانێیەکى قوڵتر وکۆتنرە بەتایبەتى لە سەر دابەشکردنى دەسەڵات سامان، بەڵام ئەم هەنگاوانانەى بەغدا چەند ساڵە دەستیپێکردووە و بۆ سەپاندنى هەژموونى سیاسى بە سەر هەرێمى کوردستان و لاوازکردنى قەوارەى هەرێمى کوردستان لە گشت ڕوویکەوە .
قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەنها ناکۆکییەکی دارایی نییە. بەڵکو دەرخەری ململانێیەکی قووڵترە لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات و سامان لە نێوان ناوەند و هەرێم. حکومەتی فیدراڵی پاساوی دەستووری دەهێنێتەوە بۆ دواخستن یان کەمکردنەوەی مووچەکان، لە کاتێکدا هەولێر ئەم هەنگاوە بە هەوڵێک بۆ سەپاندنی هەژموونی سیاسی بەسەر هەرێم و لێسەندنەوەی سەربەخۆیی داراییدا دەبینێت. ئەوە ڕوانگەیەکى نادادپەوەڕانەی بەغدایە بەرامبەر هەرێمى کوردستان و لە هەمانکاتیشدا رۆژ بە رۆژ هەرەشەکان بۆ عێراق لە نەمانى متمانە و درز لە نێوان هەولێر و بەغدا زیاتر دروست دەبێت چونکە هەولێر گشت پابەند و بەڵێنە داراییەکانى جێبەجێک کردووە بەڵام بەغدا پێچەوانەکەى کردووە .
هەر بۆیە ، ستراتیژى و دیپلۆماسى و هێزى نەرمى سەرۆکى هەرێمى کوردستان نێچیرڤان بارزانى و هەنگاوەکانى هەمیشە پشت بە لۆژیک و گفتوگۆ دەبەستێت ، بەدڵنییاییەوە سەردانى بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ گشت هێز ولایەنە سیاسییەکان ئاماژەیەکى روونە بەوە کە لە چەند خاڵێکدا ئاماژەى پێدەکەین :
یەکەم،، سەردانی سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە ڕاشکاو ئاماژە بە ستەمکارى و پێشێڵکارییەکانى بەغدا دژ بەخەڵکى کوردستان و داواکارى بۆ مافەرەواکانى دەکات و عێراق و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیی دەخاتە ژێر بەرپرسیاریەتییەوە .
دووەم ،، نێچیرڤان بارزانى ، وەک کەسایەتیی بەهێز ودیپلۆماسى هەردەم هەوڵدەدات دەرگەى پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدا بەکراوەیی بهێڵێتەوە و لەو نێوەشدا یەکدەنگى کورد بەرامبەر بەغدا کاریگەرتر دەکات .
سێیەم ،، بەدڵنییاییەوە ، ئەم سەردانەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ، نێچیرڤان بارزانى تەنها بۆ پرسى و مافى مووچە وبودجە نییە ، بەڵکو هەوڵەکانى لە چوارچێوەى پابەندییە لە نێوان هەولێر وبەغدا لە سەر بنەماى دەستوور و فیدراڵى و هاوبەشى راستەقینەیە .
چوارەم ،، لە رابردوو و ئێستا وداهاتووشدا کە یەکێک لەو هەنگاو و هەوڵە بەهێزانەى کە سەرۆکى هەرێمى کوردستان هەمیشە کارى لە سەر کردووە وباوەرى پێى بووە ، ڕێکخستنى نێوماڵى کوردستانییە بەرامبەر گشت ئاستەنگ و هەڕەشەکان، لەگەڵ ئەوەى ئەو دابەشبوون و حزبایەتییە بەرتەسەکەى هەرێمى کوردستان هەمیشە هەڵێک بووە بۆ ئەوەى عێراق وەک کارتێکى فشار دژى کوردستان بەکارى بێنێتەوە .
پێنجەم،، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ، لە ڕووى پەیوەندییە سیاسى و نێودەوڵەتییەکانیشەوە ، هەنگاو و هەوڵەکانى لە پێناو بەدەستهێنانى پشتیوانى وڵاتانى زڵهێزى وەک ئەمەریکاو فەرەنسا و ئەوروپا بووە لە پێناو بەهێزکردنى رۆڵ و پێگەى هەرێمى کوردستان بەرامبەر بە بەغدایە.
شەشەم ،، سەردانى نێچیرڤان بارزانى بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ گشت هێزولایەنە سیاسییەکان هەر چەندە یەکڵاکەرەوە نییە ، بەڵکو رژدبوونى هەرێمى کوردستانە بۆ پابەندکردنى بەغدا و دروستکردنى فشارە بۆ جێبەجێکردنى مافەدەستوورییەکان چ لە بوارى خاک و چ سامان و بودجە و مافەرەواکانى خەڵکى کوردستانە.
بە شێوەیەکى گشتى دەتوانین بڵێن کە ئەم سەردانەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا هەوڵ و جوڵەیەکى سیاسى ودیپلۆماسییە بۆ سەر لەنوێ دڕاشتنەوەى پەیوەندییەکانى هەولێر وبەغدا کە ماوەیەکى زۆرە بەهۆى پابەندنەبوونى عێراق بە ماف و شایستەکانى کوردستان و جێبەجێنەکردنى دەستوور و بەتایبەتى پرسى کەرکووک و ناوچەکوردستانییەکان درزى تێکەوتووە و لەگەڵ پاراستنى هاوسەنگى و دپپلۆماسى .بەتایبەتى کە ناوچەکە رۆژ بە رۆژ چاوەروانى پێشهات و رووداوى نوێى دەکات و ئەرک و بەرپرسیاریەتى بارزانى پارێزگاریکردنە لە قەوارەى هەرێمى کوردستان و بەرگریکردن لە مافەرەوا دەستورییەکان ، پیادەکردنى ئەو هاوسەنگییە لە نێو هاوکێشە و جەمسەربەندییەکان ناوچەکە و عێراقیش بەشێکە لەو گۆرانکارى و پێشهاتانە و هەرێمى کوردستانیش هەمیشە پێشەنگ بووە لە پێکەوەژیانى ئاشتیانە و سەقامگیرى و ڕێبازێک کە سەرۆک مسعود بارزانى ئاڵاهەلگر و سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکوومەتى کوردستانیش ئەو ڕێبازەیان گرتوویانەتەبەر لە پێناو پارێزگارکردن لە کوردستان و بەدەستهێنانەوەى گشت مافەرەواکانى خەڵکى کوردستان .