نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پيرۆزبايى له كاكه‌يييەکان ده‌كات

به‌گه‌رمى و له دڵه‌وه، جه‌ژنى قه‌ولتاس له ته‌واوى خوشك و برايانى كاكه‌يى له كوردستان و عێراق و له هه‌ر شوێنێكى جيهان بن، پيرۆز ده‌كه‌م. هيوادارم هه‌موو ساڵێك به خێر و خۆشى و كامه‌رانى بگه‌ڕێته‌وه و جه‌ژنێكى ئارام و ئاسووده به سه‌ر به‌رن.
هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه خوشك و برايانى كاكه‌يى دڵنيا دهكهينهوه كه وه‌ك هه‌ميشه پارێزه‌رى مافه‌كانيان ده‌بين و هه‌رێمى كوردستان بۆ ته‌واوى پێكهاته‌كانى، به وڵاتى پێكه‌وه‌ژيان و لێبوردەيى و يهكترقبووڵكردن ده‌مێنێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/1/14