زیرەکی دەستکردی (Grok3)ی ئیلۆن ماسک دە هێندی توانای کۆمپیوتەرە

زیرەکی دەستکردی (Grok3)ی ئیلۆن ماسک دە هێندی توانای کۆمپیوتەرە

کۆمپانیای xAI ڕۆژی دووشەممە مۆدێلی زیرەکی دەستکردی نوێکراوی خۆی بەناوی Grok 3 نمایشکرد، ئەمەش لە هەنگاوێکی نوێیدا بە سەرۆکایەتی ئیلۆن ماسک بۆ ئەوەی هاوسەنگ بێت لەگەڵ پێشکەوتنە خێراکانی مۆدێلە ڕکابەرەکان.

ئەو نموونە زیرەکییە دەستکردە نوێیەی ئیلۆن ماسک کە بەناوی (Grok3)یە ڕکابەری هەموو نموونەکانی پێش خۆی دەکات، کە توانایەکی زۆر زیاتری هەیە.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆدێلە نوێیەکە، بە ڕای شارەزایانی xAI، باڵادەست و توانایەتی لە بیرکاری و زانست و ستانداردەکانی بەرنامەسازیدا بەسەر مۆدێلەکانی دیکەی زیرەکی دەستکرد وەکو Gemini لە گووگڵ، GPT-4o لە OpenAI، Claude 3.5 لە Anthropic، و DeepSeek V3.

لەم چوارچێوەیەدا، ماسک ئاشکرای کرد کە Grok 3 بە بەکارهێنانی 10 هێندەی هێزی کۆمپیوتەر پەرەی پێدراوە بە بەراورد بە Grok 2، دوای ئەوەی xAI ساڵی ڕابردوو ناوەندێکی نوێی داتا لە ویلایەتی تێنسی کردەوە.

 

 

 

Top