ئیسرائیل و حەماس لەسەر ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان ڕێکدەکەون

ئیسرائیل و حەماس لەسەر ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان ڕێکدەکەون

 

 

ئیسرائیل و حەماس ڕۆژی چوارشەممە، 15 ی کانوونی دووەم،  دوای ١٥ مانگ لە شەڕ، لەسەر ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان ڕێککەوتن.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە یەکەم گروپی بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکرێن، ئەوەش ڕۆژێک پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ.

سەرۆک وەزیرانی قەتەر ڕایگەیاند: كە بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی ڕۆژی چوارشەممە، واژوو كراوە ئەم شەڕە لە ڕۆژی یەکشەممەوە  ڕادەگیرێت.

بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی حەماس، لەو کاتەوە تا ئێستا زیاتر لە 46 هەزار و 700 کەس لە غەززە کوژراون.

زۆربەی دانیشتوانی کەرتی غەززە کە 3.2 ملیۆن کەسن ئاوارە بوون و دەناڵێنن بەدەست كەمیی خواردن و سوتەمەنی و دەرمان و شوێنی حەوانەوە.

ئیسرائیل دەڵێت، 94 لە بارمتەکان هێشتا لە دەستی حەماسدان، کە پێدەچێت 34 کەسیان کوژرابن، جگە لەوەش چوار ئیسرائیلی هەن کە پێش جەنگ ڕفێندراون، بەئەگەری زۆردوو کەسیان کوژراون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top