ئاڵاى کوردستان رەمزى نەتەوەیەک و لەدەستێکى ئەمین دایە
هەموو ساڵێک لە ١٧ـى کانونى یەکەمدا لەهەرێمى کوردستان (رۆژى ئاڵاى کوردستان)ـە. ئەم رۆژە بەپێى بڕیارێکى پەرلەمانى کوردستان 2009 دیاریکراوە و هەمان پەرلەمانیش بەگوێرەى بڕیارێکى تر‌ى لەساڵى 1999ـەوە ئەم ئاڵایەى ئێستاى وەک ئاڵاى فەرمى هەرێمى کوردستان دیاریکردوە.ئاڵاى هێماى سه‌روه‌رى و بوونى نه‌ته‌وه و خاك و هه‌ژموون و هێز و حوكمڕانییه، له‌نێو قه‌واره و چین و توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كاندا جۆرێك له پیرۆزى خۆى هه‌یه، چونكه گیانى پابه‌ندى و جۆشوخرۆشى تایبه‌ت به هاوخوێنانى خۆى یاخود هاونشینانى زێد و نه‌ته‌وه و ئاین و میلله‌تان ده‌به‌خشێت و گوزارشت له دیرۆكى گه‌لێك ده‌كات و له گه‌لانى تر جیاى ده‌كاته‌وه.
ئاڵا وەک هێمایەک بۆ هۆز و هێزێک مێژویەکى دێرینى هەیە. بەپێى بەشێک لەسەرچاوە مێژوییەکان؛ مێژوى دەرکەوتن و هەڵکردنى ئاڵا بۆ چوار هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە. سەرەتا سۆمەرییەکان و ئاسورییەکان و میدییەکان، ھەروەھا ھەخامەنشی یەکان و ساسانییەکان و میسرییە کۆنەکان، دواتریش وڵاتشارە یۆنانییەکان و قەیسەرەکانی ژاپۆن و چین ئاڵایان هەڵکردوە. بێگومان ئەو سەردەمە ئەوەندەى ئاڵا وەک هێمایەک لەکاتى شەڕ و ململانێ توندوتیژییەکان و سیمبولى سەرکەوتندا بەکاربراوە، ئەوەندە بەو مانایە نەبوە کە لەئێستادا ئاڵا هێماى نەتەوە و وڵاتە.
چەسپاندنى ئەم رۆژە وەک رۆژى نیشتمانیى ئاڵا و بەرزکردنەوەى ئەم شێوەیەى ئاڵاى کوردستان، بۆ مێژوى هەڵکردنى ئاڵاى کوردستان لە 17ى کانونى یەکەمى 1945 لەلایەن خەڵکى شۆڕشگێڕى شارى مەهابادى رۆژهەڵاتى کوردستان دەگەڕێتەوە کە دواتریش وەک ئاڵاى فەرمى کۆمارى کوردستان لە شارى مەهاباد بەپێشەوایەتى قازى محەمەد لەسەرانسەرى شارە رزگاربوەکانى ژێر دەسەڵاتى کۆمار‌دا هەڵکرا.
پاش پیلانگێرى و خیانەتى داگیرکەران و تێكچوونى ره‌وشى كۆمار و گۆڕانكارى سیاسیى و نێوده‌وڵه‌تى، كاتێك له 16ى كانوونى یه‌كه‌مى 1946 پێشه‌وا قازى محه‌مه‌د چاوى به مستەفا بارزانى ده‌كه‌وێت و بڕیارى ئه‌وه ده‌دات له نێو نه‌ته‌وه‌كه‌یدا بمێنێته‌وه، ئاڵاكه له گیرفانى خۆى ده‌رده‌هێنێت و ده‌یداته ده‌ست مستەفا بارزانى و وه‌كو ئه‌مانه‌تێكى مێژوویی داواى پاراستن و به‌رزڕاگرتنى لێده‌كات و به‌بارزانى ده‌سپێرێت.
دیاره سپاردنى ئه‌و ئاڵایه به بارزانى نیشانه‌ى دووربینى و كارامه‌یی پێشه‌وا ده‌گه‌یه‌نێت كه ئاگادارى به‌رگرى سه‌ختى بارزانى و یاوه‌رانى بوو له سه‌روبه‌ندى رووخانى كۆماردا، به‌رگرییه‌كى بێ وێنه و سه‌ختیان نواند، هه‌رواش ده‌رچوو دواجار خۆیان راده‌ست نه‌كرد و سه‌ره‌ڕاى فشاره سوپاییهكانى وڵاته هه‌رێمایه‌تییه‌كان بارزانى له رێڕه‌وه مێژووییه‌كه‌ى ئاراس گه‌یشته یه‌كێتى سۆڤیه‌ت و نه‌یهێشت ئاڵاكه بكه‌وێته ده‌ست داگیركه‌ران.
دواى راپه‌ڕینى به‌هارى 1991 و دامه‌زراندنى په‌رله‌مانى كوردستان، پرسى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان بووه مشت‌ومڕ و قسه‌وباسى لایه‌نه سیاسى و نه‌ته‌وه‌یه‌كان، تا ده‌رچوونى بڕیارى په‌رله‌مانى كوردستان به بڕیارى ژماره (26)ى رێكه‌وتى 11/11/1999 شێوازى ئاڵاكه و پێوانه‌كه‌ى و 21 تیشك وه‌ك هێما بۆ رۆژى نه‌ورۆز دیاریكرا، دواتر به بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و پاشان به فه‌رمانى ژماره(60) سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له 6/7/2006 شوێنى هه‌ڵكردنى بۆ دیاریكرا.
پاش 32 ساڵ حکوومرانى هەرێمى کوردستان و سەرەڕاى هەموو ئەو فشار و گەلەکۆمەکەى و پیلانگێرییانە لە دژى قەوارەى هەرێمى کوردستان و لە دژى ئاڵا و نەتەوەکەى ، بەڵام بوونى سەرکردایەتییەکى حەکیمانەى وەک سەرۆک مسعود بارزانى و هەڵگرتنى ئەو بەرپرسیاریەتییە مێژووییە بۆ بەرگریکردن لە خاک و ئاڵا و شکۆى گەل و نیشتیمانەکەى بە ئەمانەتەوە میراتێکى گرانبەهاى وەک زنجیرەیەک لە شۆڕش و ڕاپەرینەکانى نەتەوەى کورد و ئاڵاکەى بە خوێن و دڵ و ڕۆحى پاراستووە و تا گەیاندنى بە لووتکە و گەیشتن بە ئامانجەگەورەکە و سەرکەوتنى یەکجارى .