خەمۆكی لە نەوجەواناندا

خەمۆكی لە نەوجەواناندا

خەمۆكی لە نەوجەواناندا Teen depression زیاتر پاش تەمەنی 15 ساڵی بە ڕێژەی 1:8 بەدی دەكرێت، هۆكارە بۆ گۆڕانی بەرچاو لە بیركردنەوە و ڕەفتاردا. نیشانەكان: دڵتوندی یان غەم كە باوترین نیشانەیە، نەمانی ئارەزوو بۆ زۆربەی چالاكییەكان، زیاد مانەوە بە تەنیا لە ژووردا، زیاد خەوتن، گۆڕان لە نەریتەكانی خواردندا وەكو زیاد خواردن یان نەمانی حەز و ئارەزووەكانی تایبەت بە خۆراك، گرفت لە تەركیزكردندا، هەستكردن بە بێبەهایی، گرفت یان دوودڵی لە بڕارداندا، پابەند نەبوون بە ئەرك و بەرپرسیارێتییەكان، بیرچوونەوە، هەستكردن بە نائومێدی و نەبوونی پاڵپشت، دووركەوتنەوە لە هاوڕێكان، هەروەها هەستكردن بە ئازاری جیاواز لە لەشدا وەكو سەرئێشە، ئازاری گەدە، ئازاری پشت، هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكیی جەستەیی. هۆكارەكانی خەمۆكیی نەوجەوانان: بۆماوە، گۆڕانی هۆرمۆنی، هەروەها بەسەرهات Trauma لە تەمەنێكی بچووكی منداڵیدا. چارەسەركردن: دەرمانی دژەخەمۆكی لەگەڵ چارەسەری دەروونی Psychotherapy.

 

Top