خەڵکى کوردستان سەقامگیرى و پێكەوەیی و خۆڕاگری یان بەرەو ئایندەیەكی گەشتر هەڵبژارد
سەرەڕاى هەموو ئاستەنگ و پیلان و قەیرانە دەستکرد و ئاڵنگارییەکان خولى شەشەمى پەرلمانى کوردستان نەخشەیەکى نوێى بۆ هەرێمى کوردستان داڕشتەوە و کەتێیدا بەڕێژەیەکى بەرچاو و ملیۆنى بەشداریان لە پرۆسەى هەڵبژدارن و دەنگدان کرد و بەتایبەتى زیاتر لە 812 هەزار کەس دەنگ و متمانەیان بە پارتى دیموکراتى کوردستان دا کە دەکاتە نزیکەى 47%ى کۆى دەنگەکان و بە بەراوەرد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانى 2021 پەرلەمانى عێراق پارتى بە رێژەى زیاتر لە 200 هەزار لە ژمارەى دەنگەکانى زیادى کردووە و جگە لەو دەنگانەى نەخوێندرانەیەوە یانیش سووتان .
بەشداریکردنى ئەم رێژە دەنگدەنگانە لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ، ئاماژەیە بە هوشیارى و پەرۆشى خەڵکى کوردستان بۆ داهاتوو و چارەنووسى قەوارەى هەرێمى کوردستان و بەرگریکردن پرۆسەى سیاسى داهاتوو و داڕشتنەوەى داهاتووى ئەم هەرێمە بە ولایەنەى کە هەمیشە و لە سەختترین هەلومەرجەکاندا ئامادە بووە خاک و گەلەکەى بپارێزێت و لە پێناویدا باجى گەورە و قوربانیی ببەخشێت و سازش لە سەر مافە دەستوورییەکانى نەکات .
دەتوانین بڵێن کە ، ئەو دەنگدان و متمانەبەخشینەى بە پارتى ، لە یەکەمین خولى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کە لە ڕێککەوتى 19/5/1992 بەڕێوە چوو ، زۆر گەورەترە کاتێک ژمارەى دەنگەکانى پارتى بۆ زیاتر لە 515 هەزار دەنگ زیادى کرد و ئەمجارە لەکۆى 95 کورسى پەرلەمانى جگە لە 5 کورسى کۆتاکان ، پارتى دەبێتە خاوەن 42 تا 44 کوسى ، ئەو ئاماژەیە بەو متمانە گەورەیەى کە خەڵکى کوردستان بە پارتى ددیموکراتى کوردستانیان بەخشى و جارێکى تر بووە هێزى سەرەکى و یەکڵاکەرەوە بۆ بڕیاردان لە سەر داهاتووى هەرێمى کوردستان
ئەم بەشداریکردنە فراوانە خەڵکى کوردستان و دەنگدانیان بە پارتى ، ئاماژەیەکى دیکەیە بەوەى خەڵکى کوردستان خوازیارن کە ئەو ئارامى و ئاوەدانییە کە وەک شۆڕشێکە و لە سەردەستى بارزانى بەرپابووە بەهیچ جۆرێک خامۆش نەبێت و رانەوەستێت .
دەبێت ئەو راستییەش بزانین کە ، ئەو نەخشە تازەیە سیاسییەى هەرێمى کوردستان ڕەنگدانەوەى ئیرادەى دیموکراسیخوازانە و ئازادى گەلى کوردستانە ، لەگەڵ ئەوەى کە زۆرینەیان دەنگیان بە پارتى دیموکراتى کوردستاندا، ئامانجى سەرەکیی سەرۆک مسعود بارزانیش ئەوەیە کە بەم متمانە و دەنگانەى خەڵکى کوردستان نەخشەڕێگەى کوردستانێکى بەهێزتر دابرژێت وەک چۆن جەنابیان فەرموویان یەک پەرلەمان و یەک حکوومەت و یەک هێزى پێشمەرگە و لە هەمانکاتیشدا کۆى ئیرادەى هێزە سیاسییەکانى کوردستان و هەموو پێکهاتە و ئایین و ئایینزاکان بێت .
ئێستا ئیتر کاتى ئەوە هاتووە ، کوردستان خاوەن دەستوورى خۆى بێت ، ناکرێت وەک پێنج خولى رابردووى پەرلەمانى کوردستان ، لە پێناو بەرژوەندى هەندێک کەسى و حزبى هەرێمى کوردستان خاوەن دەستوور نەبێ و ڕێگرى لێبکرێت ،چونکە بە پێى دەستوورى هەمیشەیی عێراق ، هەرێمى کوردستان پێوستە دەستورى خۆى هەبێت .
سەرکەوتنى هەڵبژاردنى هەرێمى کوردستان ئاماژەیە بەوەى کە ، هەموو ئەو بریار ناڕەوایانەى کە دژى پەرلەمان و سەروەرى و کۆمیسۆنى باڵاکانى سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپەرسىى هەرێمى کوردستان شکستى پێهێنا و ڕەتى کردەوە و کاتى ئەوەیە بە داڕشتنەوەى یاسایی هەڵبژاردن و چارەسەرى ڕیشەیی کورسى کۆتاکان و چەند کێشەیەکى تر هەرێمى کوردستان لە گشت ڕوویەکەوە بەهێزتر بکەینەوە .
هەروەها کاتى ئەوەیە کە ، بەخێرایی و ڕۆحێکى وەرزشى کابینەى دەیەم کە درێژەپێدەرى کاروانى ئاوەدانى و شۆڕشى کشتوکاڵى و گەشەپێکردنى کوردستان پێکبهێنرێت و ئەو لایەنانەى کە دەیانهەوێت بەشدار بن نابێت مێژووى رابردوو دووبارە بکەنەوە و دەبێتە پشتیوانى هەموو هەنگاوەکانى حکوومەتى کوردستان بن بۆ تەواوکردن و بنیاتنانى کوردستانێکى بەهێز لە گشت بوارەکانى خزمەتگوزارى و ئاوەدانى و چاکسازى و هەژمارى من و بەدیجیتاڵکردنى کاروبارى هاووڵاتیان و ئاسانکارى بۆیان و خزمەتگوزارى زیاتر لە بوارى ئاو و کارەبا و ڕێگەوبان و چارەسەرى ڕیشەیی بۆ کێشەکانى تر و پارێزگاریکردن لە سەروەرى و یاسا ، ئەمەش ئامانجى سەرەکى خەباتى پارتى دیموکراتى کوردستانە ، کە بارزانى ئاڵاهەڵگر و پێشەنگى ئەو ئامانجەیە کە قوربانیدانى خەڵکى کوردستان شایستەى لەوە زیاترە کە تێیدا ژیانێکى خۆشگوزەران و ئاڕام بەسەر ببەن .
بە تایبەتى کەڕوانگە و دیدگاى پارتى بە درێژایی مێژووى بزاڤى رزگاریخوازى کوردستان بە پراکتیک کارى کردووە، کە تێیدا هەموو نەتەوە و ئایین وئایینزاکان بەشداربن لە پرۆسەى کوردستانێکى بەهێزتر و گەشەسەندوتر ، ئەوەش ئەو ئاراستەیە پارتى دیموکراتى کوردستان لە پێناویدا خەبات و قوربانی زۆر بۆ پارێزگاریکردن لەکوردستان بۆ بەخشیووە .