گـرنــگـــی ڕێز و خۆشەویستی نێوان دوو ڕەگەز ..............

گـرنــگـــی ڕێز و خۆشەویستی نێوان دوو ڕەگەز ..............

 خۆشەویستی و ڕێزگرتن بۆ هه ردوو ڕەگەز بەشێکی زۆر گرنگن لە ژیانی کۆمەڵاتیتیدا ، کەواتا خۆشەویستی و کاریگەرییەکانیان تەنها لەدوو کەسدا سنووردار نییە خۆشەویستی گەورەترین پێزانین و جەوهەری پەیوەندی مرۆییە
هه رچەندە تێگەیشتنی ،باوبۆخۆشەویستی تەنها لەژن و پیاودا سنورداکراوە بەڵام لەیەنە فەلسەفی و کۆمەڵایەتییەکانیشی زۆرگرنگن لە هاوژیانی ئازاد دا خۆشەویستی لەسەر بنەمای بیرو وشیاری هاوبەش بنیاد دەنرێت لەو پەیوەندیانەی لەسەر بنەمای ئازادی و خۆشەویستی ڕاستەقینە دامەزراون ئافرەت و پیاو دان به مافی یەکتردادەنێن و ڕێز لەیەکتر و بریارو بیروباوەری یەکتری دەگرن کاتێک خۆشەویستی لەنێوان دووکەس یان لەلایەن یەکێکیانەوە کۆتا ی هات هیچ کامیان مافی ئەوەیان نیە فشاربخە سەرئەوەی تریان ،
خۆشەویستی نابێت هۆکارک بێت کەژن و پیاو هه ست بە ئیرەیی وگومان و بێمتمانەیی لەبەرامبەر یەکتربکەنو کۆنترڕۆڵی کاروباری یەکتری بکەن چونکە ئەگەر ئەمانە ڕوویدا خۆشەویستی نامێنێت بۆژیانێکی تەندروست و دوورلەگرفت وکێشە ئەبێت متمانە بەیەک بوون و ڕاستگۆیی لەنێوانیاندا هه بێت
خۆشەوستی هه ست وڕووداوێکی کۆمەڵایەتیە لە ژینگەیەکی دیمۆکراتی و ئازاد داسەرکەوتوو دەبێت ومانەوەی ئەو خۆشەویستی و ڕێزگرتنە گرنتی دەکات تاکەکان لەوەهادۆخێکدا پەرە بەداهێنان دەدەن ودەبنە تاکی بەرهه مهێن بۆ ئەوەیش خۆشەویستی ڕاستەقینە پێویستی بەزەمینەو ژینگەیەکی تەواوئازاد هه یە لەپێناوی دروستکردنی ئەوژینەو زەمینەیەدا ئەرکی تاکەکانی کۆمەڵگەیە ژینگەیەک بخوڵقێنن کەمرۆڤەکان پەڕەبە خۆشەویستیەکی ڕاستەقینە بدەن لەدۆخی داگیرکاری و نادیمکراتی و نایەکسانیدا خۆشەویستی هه رگیز سەرکەوتوو نابێت .

 

 

بێلان ڕۆژبەیاني

Top