ســـەرۆك بـــارزانــــی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

ســـەرۆك بـــارزانــــی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

ڕۆژی یەكشەممە 14ی تەممووزی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ستیڤن هیتچن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا كە بەڕێز ئاندرو بیزلی كونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق پێزانینی خۆی بۆ سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا و دیداری لەگەڵ لایەنەكان دەربڕی و ڕایگەیاند ئەو سەردانە بووەتە هۆی دروستبوونی كەشێكی سیاسیی ئیجابی لەناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و سەردانێكی سەركەوتوو بوو.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی باسی لە دەرئەنجامەكانی سەردانەكەی خۆی بۆ بەغدا كرد و پەیوەست بە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمیش سەرۆك بارزانی جەختی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا كردەوە.
ڕووداو و پێشهاتە هەرێمایەتییەكان و هەڕەشەی تیرۆر و داهاتووی بوونی هێزە هاوپەیمانەكان تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوون.

Top