ئەمریکا دەیان کۆچبەری هیندی دیپۆرت دەکاتەوە

ئەمریکا دەیان کۆچبەری هیندی دیپۆرت دەکاتەوە

 

هاوکات لەگەڵ هۆشدارییەکانی دۆناڵد ترەمپ؛ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیاری دەرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی لە وڵاتەکەی دەرکرد ئەمریکا بە فڕۆکەی سەربازی دەیان کۆچبەری هیندستانی بۆ وڵاتەکەیان گەڕاندەوە.

ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە 5ی شوبات بە فڕۆکەیەکی سەربازی زیاتر لە سەد کۆچبەری هیندیی بەبێ مۆڵەتی نیشتەجێبوون گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکەی.

شایەتحاڵێک ڕاگەیاندووە، دیپۆرتکردنەوەی دۆناڵد ترەمپ بەشێکە لە سیاسەتەکانی کۆچبەری دۆناڵد ترەمپ. سەرۆکی ئەمریکا ئەو کارەی کردووە.

هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لەم فڕۆکە سەربازییەدا سەركەوتوون بە ١٠٤ کەس ڕاگەیاندووە و هەندێکی دیکەش ژمارەی ئەو کەسانەیان بە ٢٠٥ کەس ڕاگەیاندووە.

ئەو کۆچبەرانە بە شێوەیەکی سەرەکی خەڵکی ویلایەتی پەنجاب و گوجاراتن و بە فڕۆكەی سەربازیش گەڕاونەتەوە شاری ئەمریتسار لە باکووری هیندستان.

ئەمە یەکەمجارە واشنتۆن فڕۆکەی سەربازی بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرانی هیندستان بەکاربهێنێت.

کۆچبەری پرسێکی سەرەکییە لە پەیوەندییەکانی هیندستان و ئەمریکادا و بڕیارە هەفتەی داهاتوو دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکوەزیرانی هیندستان نارێندرا مودی لە واشنتۆن کۆببنەوە.

پنتاگۆن ڕایگەیاندووە، کە بەنیازە زیاتر لە پێنج هەزار کۆچبەری دەستبەسەرکراو دیپۆرت بکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، تێچووی دیپۆرتکردنەوەی هەر کۆچبەرێک لە گەشتە هاوشێوەکان بۆ وڵاتانی دیکە، لەنێویاندا گواتیمالا، بە نزیکەی ٤٦٧٥ دۆلار مەزەندە دەکرێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top