ههرێم قۆناغی تاریكی تێپهڕاند بهرهو ژیانێكی نوێ.

هەرێمی كوردستان قۆناغی تاریکی تێدەپەڕێنێت بەرەو لوتکە هەنگاو دەنێت. ساڵانێک بەدەست گرفتی کەمی کارەبا دەمان ناڵاند. چونکە لە ڕاپەڕین بەدوا بۆشاییەک دروست بوو . ئێران هانی کڕینی مس و کێبڵ و دارتێل و کەرەستەی کارەبایی دەکرد. هەموو شتێکی دەکڕی و دەرگا سنوریهكانی خستبوە سەر پشت. بۆ ئەوەی ژێرخانی عێراق و بەتایبەت هەرێمی کوردستان هەڵتەکێنێت. چەند ساڵە عێراق دەوڵەتە تا ئێستاش وزەی کارەبا لە ئێران دەکڕێت و چاو لەدەستی ئێرانە. لە ئەنجامی نەبونی داهات و سەختی و گرانی ژیان. لە زۆر ناوچە دەست ئەبرا بۆ دزینی تەلی کارەبا و بگۆڕ و زۆر بابەتی دیکە. وە تەنانەت کەرستەی بەنداوەکان کەوتنە بەردەستی تاڵان چیەکان. کارەبا بەشێکە هەمیشە پێویستی بە چاک کردن و خاوێن كردنهوه هەیە کاتێک پشت گوێ خرا توشی قەیران ئەبێت. لەو جەنجاڵیەدا ناچار پەنا برا بۆ جێگرەوەی کارەبای سەرەکی بە دانانی مولیدەی گەڕەک. دیمەنێکی نا شارستانی هەبوو لەجەنجاڵی ڕاکێشانی وایەر وەک ماڵی جاڵجاڵۆکە بوو. وێڕای دوکەڵ و پیسکردنی ژینگە و دەنگی زۆری و كاریگهری لهسهر تهندورستی مرۆف. ساڵانێک میوانی ماڵەکانمان بوو بە باشی و کەم و کورتیەکانیەوە. بۆ ئەو قۆناغە جێگرەوەیەکی باش بوو. ساڵ دوای ساڵ هەوڵی باشتر کردنی کارەبا دراوە بە هەردوو بەشەکە موەلیدە و کارەبای حکومی توانراوە لە مەینەتیەکان دەربازمان بکەن. لەهەمان کاتدا موەلیدە بۆ خەڵکە هەژارەکە بارگرانیەک بوو لەڕوی ئیمکانیات. چەند جارێک شێوازی پێدانی کارەبا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. ئێستا لە زۆر شوێن پشت بە وزەی خۆر دەبەستن. ئەمەش لۆدی سەر کارەبای تا ڕادەیەک کەم کردوەتەوە. لەگەڵ قۆناغەکان پێداویستیەکانی مرۆڤیش زیادی کردوە. لەڕوی فێنک کەرەوە و بۆیلەر ئاو گەرم کردن تا دەگاتە كهرهسته و ئامێرەکانی ماڵ . کارەبا سیستەمێکە چەند پەرەی پێ بدرێت کەرتەکە زیاتر گەشە ئەکات. لە ئێستادا کار بۆ ئەوە دەکرێت کارەبا به گشتی بکرێتە بیست و چوار کاتژمێری. له چهند شوێنێك جێگیر كراوه و پێشوازی باشی لێ دهكرێت. ئەمە خواستی هەموو کوردێکی دڵسۆز و نیشتمان پەروەرە. چونکە مرۆڤ هەست بە گەشە و پێشکەوتن و سەرکەوتنی کەرتەکانی خزمەت گوزاری دەکات لە هەرێمدا. بە مەرجێک حکومەت کار ئاسانی بکات و قورس نەکەوێت لەسەر هاووڵاتی و جارێکی دیکە قەرز کەڵەکە نەکات لە سەری. ڕێنمای زۆر گرنگه چۆن كارهبا به ههدهر نهدرێت. وه چۆن خهرجی كارهبا لهسهر خۆمان كهم بكهینهوه. خێزانی کورد بەشێک لە گرفتەکانی ئەوەیە تا ئێستاش بەدەست گرانی لە نرخەکان دەناڵێنێ کە ناگونجێت لەگەڵ ژیان و گوزەرانی و موچەکەی. خهرجیهكانی بازاڕ و چەند قەرزێک جێگای پیاچونەوەیە وەک کارەبا ، ئاو ، ڕێگاوبان ، باج ، و زۆر شتی دیکە. حکومەت ڕێژەیەکی کەمی داناوە بۆ ئەوانەی قەرزەکان دەدەنەوە. پێویستە ئەم ژمێریاریە پاک بکرێتەوە تاکوو خێزان و حکومەت خۆشەویستیەک کۆیان بکاتەوە. هەست بکرێت حکوەت بۆ خزمەتی گەل تێدەکۆشێ و ژیان فەراهەم دەکات ڕوناكی دهگهیهنێت . لەگەڵ ئەم هەنگاوانە هەرێم لە چاو ناوچەکەدا بەگشتی جوڵەی پێشکەوتنەکانی لە لوتکەدایە. وێڕای ئەو هەموو بڕو بیانوە و بڕینی بەشە بوجە و ڕاگرتنی نەوت بۆ دەرەوە تێکڕای قەیرانەکان بە قۆناغی کرۆناوە. ناخۆشترین عەیبە ئەوەیە خەڵکانێکی بەناو ڕۆشنبیر و قەڵەم بەدەست کەوتونەتە ژێر کاریگەری ستایلێک. دژی هەر هەنگاوێکی باشە بوەستنەوە چونکە ئەرکی ئەوان وایە داوای ئەوەیان لێ دەکرێت. حکومەتی هەرێم هەر هەنگاوێک بنێت ئەمان لەمپەربن کەم بایەخی بکەن. ئەم جۆرە هەوڵانە پشوو درێژی ئەوێت بەپێی تێپەڕینی کات کاڵ ئەبێتەوە. كاری چاك وهك خۆر ئهدرهوشێتهوه بهردهمی به بێژنگ ناگیرێ. بەڵام خاڵێک بخەیتە سەر لاپەڕە بۆ مێژو موڵکی تۆیە و ئەبێتە باکگراوندی کەسی تۆ چ باشبێت یا خراپ بۆ مێژوو. پێویست دەکات بەکاری باش بوترێ باش و دەست خۆشی بکرێت. خۆزگە دەستی خزمەت گوزاری و پێش کەوتن و گەشانەوە و کرانەوە ئەگەیشتە هەموو قوژبنێکی ئەم نیشتمانە.