بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە لە کەنارەکانی ئیجە ڕوودەدات
کاتژمێر 4:04 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.2 پلە کەناراوەکانی ئیجەی هەژاند.
بەپێی ئامارەکانی ناوەندی بەڕێوەبردنی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا (ئافاد)، کاتژمێر ١٦:٠٤ بەکاتی ناوخۆ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە بە پێوەری ڕێختەر کەنارەکانی ئیجەی هەژاندووە.
ئەم بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ٧ کیلۆمەتر لە ژێر دەریا ڕوویداوە.
تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە سەبارەت بە زیانەکانی گیانی و زیانەکانی بوومەلەرزەکە نەخراوەتەڕوو.
گوڵان: سەردار خەلیل