ڕووسیا ڕێژەی لەسێدارەدانی زیندانیانی ئۆکراینی زیاد دەکات
نوێنەرایەتی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئۆکرانیا ڕایگەیاند: کە لە چەند مانگی ڕابردوودا لەسێدارەدانی زیندانیانی ئۆکراینی لەلایەن هێزەکانی ڕووسیا گەیشتووەتە ئاستێکی "نیگەرانیکەر".
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە ساڵی ڕابردووەوە لانیکەم ٧٩ زیندانی ئۆکراینی لە ٢٤ ڕاپۆرتی جیادا لە سێدارە دراون. شایانی باسە زۆرێک لەو سەربازانەی ئۆکرانیا کە خۆیان ڕادەست کرد یان بە دیل گیرابوون دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە لە سێدارە دراون.
هەروەها بەڵگەی شایەتحاڵەکان ئەوە دەردەخەن کە سەربازە بریندارەکانی ئۆکرانیاش کوژراون.
گوڵان: سەردار خەلیل